ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی ورده‌كاری ده‌ستگیركردنی یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین داواكراوه‌كان بڵاوكرده‌وه

هێزەی تایبەتی عێراق
SNN
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه: به سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تی له پارێزگای كه‌ركوك ئه‌نجامدا، دوای ئه‌وه‌ی بۆسه‌یه‌كی ورد و درشت دانرا، له ئه‌نجامدا ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن جه‌واد ده‌ستگیركرا كه به ئه‌حمه‌د ڕۆمییه ناسراوه و به‌پێی بڕگه‌كانی مادده‌ی (4/ تیرۆر)، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌ی تاوانكاریی ئه‌نجامداوه و بوه‌ته هه‌ڕه‌شه له سه‌ر ئاسایش و ئارامی كۆمه‌ڵگه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه دوای چه‌ند ڕۆژێك له به‌دواداچونی مه‌یدانی و به پشتبه‌ستن به زانیاری وردی هه‌واڵگری دێت له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی دیاله‌وه سه‌باره‌ت به بوونی داواكراو ئه‌حمه‌د ڕوومیه له پارێزگای كه‌ركوك، ده‌ستبه‌جێ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی كه‌ركوك به‌رده‌وام بوو، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا و هێزه تایبه‌ته‌كان تا توانرا ده‌ستگیربكرێت.
ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، لێدوانه‌كانی ئه‌و تۆمه‌تباره تۆماركراون و ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كارامه كران بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست له به‌رامبه‌ریدا به‌پێی یاسا.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









