“تا ئێستا 15 هەزار گەشتیار بەبۆنەی سەری ساڵەوە هاتوونەتە سلێمانی”

سلێمانی شەوی سەری ساڵ
SNN
ئارام شوانی وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی لە لێدوانێکی میدیایدا رایگەیاند: لەمساڵدا دوو لیژنەی پێشوازی بۆ گەشتیارانی ساڵی نوێ لە شاری سلێمانی پێکهێنراوە کە دانەیەکیان لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەو ئەوەی دیکەیان لە بازگەکان, تێیدا نەخشە و رێنمایی نوێ دەدات بە گەشتیاران.
دەشڵێت: هەر لەمساڵیشدا لیژنەی پشکنینمان هەیە کە بەسەر شوێنە گەشتیارییەکاندا دەگەڕێن، هەروەها بە کۆی گشتی لە ساڵی 2021دا تەنیا ملیۆنێک و 400 هەزار گەشتیار روویان لە سلێمانی کرد، بەڵام خۆشبەختانە ئەمساڵ و تا ئێستا 2 ملیۆن و 400 هەزار گەشتیار روویان لە پارێزگای سلێمانی کردووە.
وتیشی” تا ئێستا و بەبۆنەی بۆنەکانی جەژنەکانی ساڵی نوێوە 15 هەزار گەشتیار روویان لە سلێمانی کردووە، بەڵام چاوەڕێی ئەوە دەکەین لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەو ژمارەیە بگاتە دوو هێندەی ئێستا”
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









