هەرچەندە بڕی بارانبارین لەمساڵدا زیاتر بووە بەڵام ئاستی ئاو لە بەنداوەكان زیاد نەبووە

بەنداوی دوکان
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەرانی بەنداوەكانی دووكان و دەربەندیخان جەخت لەوە دەكەنەوە كە لەگەڵ ئەوەی لە مساڵدا ڕێژەی بارانبارین بەراورد بە ساڵی رابردوو زۆر زیادیكردووە بەڵام داهاتی ئەو لە بەنداوەكاندا وەك پێویست زیادینەكردووە بە پێچەوانەوە لە ئێستادا لە بەنداوی دوكان كەمتر لەساڵی ڕابردوو ئاو گلدراوەتەوە و لە بەنداوی دەربەندیخانیش تەنها 60 سانتیمەر ئاو لەساڵی ڕابردوو زیادیكردووە.
كۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دووكان بە SNNی ڕاگەیاند: باران بارینی چەند ڕۆژی ڕابردوو لەگەڵ باران بارینی ئەمساڵ بەگشتی كاریگەری ئەوتۆیان نەبووە لەسەر بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان، بەڵكو و بە پێچەوانەوە لە ئێستادا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو 40 سانتیمەتر كەمترە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە مساڵدا تەنها ڕێژەی باران بارین لە ساڵی ڕابردوو زیاتر بەڵام لە ئێستادا بەنداوی دووكان تەنها لە %29 ئاوی تێدایەو لە %71 خاڵییە لە ئاو، هاوكات ئێستاشدا ڕۆژانە ئاستی بەنداوی دووكان یەك بۆ دوو سانتیمەر دادەبەزێت بەڵام پێشبینی دەكەین لە دوو مانگی داهاتوو ڕێژەیەكی زیاتر باران ببارێت و ئاستی ئاوی بەنداوی دووكانیش زیاد بكات.
سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە SNNی ڕاگەیاند: تا ئێستا ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بەهۆی ئەو ڕێژەباران بارینەی كە لە مساڵدا باریوە وەك پێویست زیادینەكردووە، لە كاتێكدا لە مساڵدا ڕێژەیەكی زۆر زیاتر باران باریوە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، هاوكات لە ئێستادا 60 سانتیمەر ئاستی ئاو لەساڵی ڕابردوو زیاترە، ئەوەش نەك لەبەر ئەوەی بەهۆی بارانەوە ئاو گلدراوەتەوە بەڵكوو بەهۆی ئەو پلانەوەیە كە لەمساڵدا جێبەجێكردووە لەبەردانەوەی ئاو، بەڵام گەشبینین كە لە مانگەكانی داهاتوودا ڕێژەی ئاو زیاد بكات.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









