
SNN
شارەزايەکی بواری دارايی و بانک هۆشداری دەداتە هاووڵاتيام نەترسن لە گۆڕانی نرخی دۆلار و دراوەکانيان نەگۆڕن، دەشڵێت “ئەو گۆڕانکارييانە ياری سياسييەکانە لەپێناو وڵاتانی دراوسێ بەهای پارەکەی خۆيان دابەزاندووە”.
گوڵاڵە سديق شارەزای بواری دارايی و بانک لەبارەی ئەگەری بەرزبوونەوەینرخی دۆلار بۆ 200 هەزار بە SNNی راگەياند: بەبۆچوونی من ئەگەر کۆنترۆڵی دۆخەکە نەکرێت و رێگری نەکرێت لەو بلۆکە تمەنانەی لە ئێرانەوە دێت دۆخەکە زياتر ئاڵۆز دەبێت، بەڵام نە ئەمريکا و نە بەرپرسانی عێراق رێگە نادەن بگاتە ئەو ئاستە”.
راشيگەياند: ئەو گۆڕانەی نرخی دۆلار فشارێکی ئەمريکايە، عێراق ئەو نەوتەی دەيفرۆشێت بە دۆلارە ئەوەش کەم دەگەڕێتەوە بۆ بانکی ناوەندی و کەم دەخاتە بازاڕەوە لەچاو جاراندا، ئەوەشی دەخرێتە بازاڕەوە لە ناوخۆدا خەرج ناکرێت و بە بلۆک دەچێتە وڵاتانی درەوە.
دەسڵێت “بەرپرسيارێتی ئەم دۆخە پەيوەندی بە ئابووری و نەوتەوە نييە، بەڵکو پەيوەندی بە دڵسۆزی سياسييەکانی عێراقەوەيە کە لە پێناوی وڵاتانی دراوسێ بەهای پارەکەی خۆيان دابەزاندووە”.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









