“سەرجەم كارەكانی دروستكردنی یەكە نیشتەجێبوونەكانی سلیمانی تەواو بوون”

ژمارهیهك یهكهى نیشتهجێبوون | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمەسەعید
سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان رایدهگهیهنێت، لە پارێزگای سلێمانی شارەوانی زەوی پێویستی دابینكردووە بۆ دروستكردنى یهكهى كرێنشینان و دهشڵێت: “لەدوای سەری ساڵ بەردی بناغەی ئەو یەكانەی سلێمانیش دادەنرێن”.
محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان بە SNNی راگەیاند، “پرۆژەی دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون لەسەرجەم پارێزگاكانی هەرێم پێشكەوتنی باشی بەخۆیانەوە بینیووە. ئهوهى پهیوهندى به پارێزگاى سلێمانیهوه ههیه، لهسهرهتادا گرفتی وەبەرهێنەر هەبوو، دوای گفتوگۆكردنمان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی سلێمانی ئەو گرفتەش چارەسەركرا، شارەوانی سلێمانی بەنووسراو ئاگاداریان كردینەوە كە لەدوای كۆتایی هاتنی سەرجەم رێكارەكان زەوی پێویستیان ئامادەكردووە بۆ دروستكردنی ئەو یەكانە”.
لهبارهى وادهى دانانى بهردى بناغهى یهكهكانى كرێنشينان له سلێمانى محهمهد شوكرى ئهوهى خستهڕوو، “لەدوای سەری ساڵی نوێ لە سلێمانی بەردی بناغەى یهكهكان دادەنرێت”.
له وهڵامى ئهوهى ئهو زهوییانه دهكهونه چ ناوچهیهكى سلێمانى، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان وتى: “ئەوەی تا ئێستا پێمانراگەیەندراوە، ئەو زەوییەی كە بۆ دروستكردنی ئەو یەكانە دابینكراوە دەكەوێتە ناوچەی تانجەرۆ و قولەڕەیسی”.
به وتهى محهمهد شوكرى، “لەدوای پشووى سەری ساڵ ناوی ئەو كەسانە ئاشكرادەكرێت كە سوودمەند دەبن لە پێدانی یهكهكانى كرێنشینان كە ژمارەیان 20 هەزار یەكەیە لەو ژمارەیەش پشكی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران 6 هەزار و 800 یەكە، پارێزگای سلێمانی 5 هەزار و 200 یەكە، پارێزگای دهۆك 4 هەزار و 500 یەكە، پارێزگای هەڵەبجە 440 یەكه و ئیدارەی گەرمیانیش هەزار و 500 یەكەی نیشتەجێبوونیان بەردەكەوێت”.
سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان لهبارهى رووبهرى یهكهكانهوه ئهوهى روونكردهوه، “ئەو یەكە نیشتەجێبوونانە لەڕووی رووبەرەوە بەسەر سێ جۆردا دابەشدەكرێن كە بریتین لە/ 80 مەتری، 100 مەتری و 120 مەتری، هاوكات نرخی مەترێك دووجا بە نرخی 250 تا 350 دۆلار دەدرێت بە سوودمەندوبووان و هاوكات بە قیستی درێژخایەنی 15 ساڵ پارەیان لێوەردەگیرێتەوە، هاوكات لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان لیژنە پێكهێنراوە بۆ ئەوەی كار لەسەر جیاكردنەوەی ناوی ئەو كەسانە بكەن كە بەنیازی وەرگرتنی ئەو یەكە نیشتەجیبوونانەن”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









