بهتۆمهتى دهستدرێژى كردنه سهر كچێك 7 كهس له سلێمانى دهستگیر كران

SNN
ئهمڕۆ سێشهممه 27ى كانونى یهكهم، بهتۆمهتى رفاندن و دهستدرێژى كردنه سهر كچێك له شارى سلێمانى 7 تۆمهتبار دهستگیر كران.
بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى سلێمانى له راگهیهنراوێكدا ئاشكرایكرد، لەسەر دۆسیەی دەستدرێژی كردنە سەر كچێك، مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی 7 تۆمەتباریان دەستگیركرد، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆماركرد كەوا كچەكەی دیارنەماوە. پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دەركەوت بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەكیەوە لە تیكتۆك كچەكە ماڵی بەجێ هێشتووە و لەترسا هەڵاتووە. پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەسپێكردوو سەرەتا توانرا دووتۆمەتبار دەستگیربكرێن كە ڤیدیۆكەیان بڵاوكردبۆوە، دواتر لەماوەیەكی كەمدا كچە ونبووەكە دۆزرایەوە و دەركەوت لەماوەی دیارنەمانیدا لەلایەن 5 تۆمەتبارەوە فڕێندراوە و لەناو شوقەیەكدا دەستبەسەركراوە و دەستدرێژی سێكسییان كردۆتەسەر”.
دهقى راگهیهنراوهكه
.لەسەر دۆسیەی دەستدرێژی كردنە سەر كچێك، مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی 7 تۆمەتباریان دەستگیركرد
دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆماركرد كەوا كچەكەی دیارنەماوە، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دەركەوت بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەكیەوە لە تیكتۆك كچەكە ماڵی بەجێ هێشتووە و لەترسا هەڵاتووە .
پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەسپێكرد و سەرەتا توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن كە ڤیدیۆكەیان بڵاوكردبۆوە، دواتر لەماوەیەكی كەمدا كچە ونبووەكە دۆزرایەوە و دەركەوت لەماوەی دیارنەمانیدا لەلایەن 5 تۆمەتبارەوە فڕێندراوە و لەناو شوقەیەكدا دەستبەسەركراوە و دەستدرێژی سێكسییان كردۆتەسەر .
لێكۆڵینەوەكانی پۆلیسی بەردەوام بوو تائەو كاتەی توانرا ئەو تۆمەتبارانەی تر بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن .
لە ئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بەناوەكانی :
(ب، خ، ن لەدایكبووی 2005 – م ، ر ، م لەدایكبووی 2002 –م ، م ، ق لەدایكبووی 1999 –گ ، م ، م لەدایكبووی 1988 – ب،ب، ح لەدایكبووی 1995 – چ ، ع ، ح لەدایكبووی 1993-ر ، س، س لەدایكبووی 1989 ).
بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 430 لەیاسی سزادانی عیرقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردوامە و دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا .
جێی ئاماژەیە دوای دۆزینەوەی لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە، بەبڕیاری بەڕێز دادوەر كچەكە ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە بۆ چارەسەری پزیشكی و پشكنینی پێویست لەوبارەیەوە، لە ئێستاشداو بەبڕیاری بەڕێز دادوەر رەوانەی شێڵتەر(خانەی داڵدەدان ) لە سلێمانی كراوە .
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









