
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە ئێستادا ژمارەی سەگی بێلانە و بەرەڵا لە سنووری پارێزگای هەولێر 25 هەزار سەگی تێپەراندووە ئەمەش مەترسی لەسەر هاووڵاتیانی سنوورەكە دروستكردووە و سیمای شارەكەشیان ناشیرین كردووە، ئیدارەی پارێزگای هەولێریش داوای 400 ملیۆن دینار دەكەن بۆ دروستكردنی شێڵتەرێكی تایبەت بە كۆكردنەوەی ئەو سەگە بێلانانە.
خالید محەمەد، یەكێك لە هاووڵاتیانی دانیشتووی گەرەكی كورانی شاری هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: بڵاوبوونەوەی سەگی بێلانە و بەرەڵا لە كۆلان و بازاڕو شوێنە گشتیەكانی هەولێر زۆر زیادیكردووە ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی مەترسی لەسەر هاووڵاتیان بەتایبەت منداڵانی هەولێر دروست ببێت بە پەلاماردانی ئەو سەگانە لەگەڵ ئەوەشدا بوونەتە هۆی ناشیرینكردنی سیمای شاری هەولێر ئەوە سەرەڕای ئەوەی لەڕووی تەندروستیشەوە مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییان لێدەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەك نوێنەری چەند گەڕەكێكی هەولێر و هەروەها ژمارەیەك لە دوكاندارانی بازاری لەنگەی هەولێر سەردانی پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگای هەولێرمان كردووە بۆ ئەوەی ڕێگاچارەیەكی گونجاو بۆ ئەوبابەتە بدۆزنەوە، دواجار بابەتە ڕادەستی قایمقامێتی ناوەندی هەولێر كراوە بۆ ئەوەی چارەسەری بكات، لەبەرامبەریشدا لیژنەیەك لە قایمقامیەت پێكهێندراوە بۆ ئەوەی شێڵتەرێكی تایبەت بە كۆكردنەوەی ئەو سەگە بەرەڵایانە دروستبكرێت بۆ ئەومەبەستەش داوای بڕی 400 ملیۆن دینار كراوە بەڵام نازانین پارێزگار ڕەزامەند دەبێت بە دابینكردنی ئەو پارەیە یاخود نا.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لە نەخۆشخانەی ڕۆژئاوای شاری هەولێرەوە دەست SNN كەوتوونە ئەوە خراوەتەڕ,و، تەنها لەماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ 412 حاڵەتی پەلاماردانی هاووڵاتیان لەلایەن ئەوسەگانەوە تۆماركراون وهەندێكیشان بەهۆی ئەوپەلاماردانەوە مەترسی لەسەر ژیانیان دروست بووە، هاوكات لە ئێستادا نزیكەی 25 هەزاری سەگی بێلانە لە سنووری پارێزگای هەولێر تۆماركراون.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









