
میسی
SNN Sport
لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی ئاشكریكرد، كه به‌راستی بیری له جێهێشتنی ریزه‌كانی به‌رشەلۆنه‌ی كردووەته‌وه له ساڵانی رابردوو ئەمەش پاش قه‌یرانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ باجدا و دووپاتی كرده‌وه كه بیرۆكه‌ی رۆییشتی له ئیسپانیا بوو نه‌ك ته‌نها له به‌رشەلۆنه .
میسی و باوكی به خۆدزێنهوه له دانانی باج تۆمەتبارکران له ماوه‌ی 2007-2009 و ئه‌ستێره ئهرجەنتینیەکە رووبه‌ڕووی مه‌ترسی زیندانیکردن بووەوە بۆ ماوه‌ی 21 مانگ .
له ساڵی 2017 میسی پێداههڵچوونهوهی له بریاره‌كه كرد و سزا سه‌پێندراوه‌كه‌ی سه‌ری له سه‌ر باوكی سووك كرایه‌وه به پێدانی سزایه‌كی دارایی به بڕی 223 هه‌زار پاوەن ، له به‌رامبه‌ردا باوكی رووبه‌ڕووی به‌ندكردن نهبووهوە بۆ ماوه‌ی 15 مانگ له‌گه‌ڵ پێدانی 161000 هەزار پاوەن بە حکومەتی ئیسپانیا.
میسی چاوه‌ڕوانی ئۆفه‌رێكی فه‌رمی بوو له هه‌ر تیپێك بۆ رۆێشتن له به‌رشەلۆنه ، میسی له لێدوانێكی بۆ وێستگه‌ی رادیۆی “راك 1 ” وتی ” له‌و كاتەدا له‌گه‌ڵ قه‌یرانی باجدا ، ویستم بڕۆم ، نه‌ك ئاره‌زوم بۆ جیهێشتنی به‌رشەلۆنه به‌ڵكو بەهۆی وڵاتی ئیسپانیاوە بوو ”
هه‌روه‌ها وتی ” هه‌ستم كرد كه رووبه‌ڕووی هه‌ڵسوكه‌وتێكی خراپ بوومه‌ته‌وه ، ئاره‌زووم له مانه‌وه نه‌ده‌كرد لێرەدا و هیچ ئۆفهرێكم نه‌بوو له هیچ تیپێك ، چونكه هه‌موان ئارهزوومیان ده‌زانی له مانه‌وه لێره ” .
وتیشی ” بابه‌ته‌كه زۆر قورس بوو بۆ من و خێزانه‌كه‌م ، چونكه خه‌ڵكی زۆر نازانن له‌وه‌ی روویدا ” .
له وه‌ڵامی پرسیاری هۆكاری مانه‌وه‌ی له به‌رشەلۆنه وتی ” یه‌كه‌م به هۆی دۆخه‌كه‌م له یانه‌كه‌ی و خۆشه‌ویستی زۆرم بۆی، دووه‌م په‌یوه‌ست بوونی خێزانه‌كه‌م به شاره‌كه و هاوڕیهكانمان لێره ” .
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
7كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
8كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
7كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









