هەڵمەتی نیشتمانیی چاندنی یەک ملیۆن نەمامەکەی سەرۆک بافڵ گەیشتە شارەزوور

0
361

SNN-

هەڵمەتی نیشتمانیی چاندنی یەک ملیۆن نەمام لەسەر بڕیار و راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لەچوارچێوەی پرۆژەی ئاشتکردنەوەی سلێمانی و سەوزکردنی کوردستاندا بەردەوامە و ئەمڕۆش گەیشتە شارەزوور.

حسێن حەمە کەریم، نوێنەری نوسینگەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەلێدوانێکی رۆژنامەوانی دا رایگەیاند، دوای تەواوکردنی ئامادەکارییەکان قۆناغی دووهەمی هەڵمەتەکە گەیشتە سنوری شارەزوور و لەپرۆژەی دارستانی چەناخچیان سەر بەبەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە 31 ی کانوونی یەکەمی 2022 هەڵمەتی نەمام روواندن بەڕێوەچوو .

وتیشی: هەڵمەتەکە بەردەوامی هەیە و لەونێوەندەدا ئەمڕۆ لە سنوری شارەزوور بەردەوام بووین و بەپێی تایبەتمەندی ژینگەی ناوچەکە دوو جۆر نەماممان دابین کرد کەئەوانیش سنەوبەری زاویتە و قەزوان بوون بەو پێیەی ئەم دوو جۆرە لەناوچەکەدا ڕواندنیان سەرکەوتووبووە و ئەم هەوڵە نیشتمانییە کاریگەری دەبێت لەسەر ژینگەی ناوچەکە و زیاترکردنی رووبەری سەوزایی و دارستان.

هەر لەبارەی هەڵمەتی چاندنی یەک ملیۆن نەمام لەسەر بڕیاری سەرۆک بافڵ، هاوکار جەلال بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی روونیکردەوە کە هەڵمەتەکە ئەمڕۆ پێی ناوەتە هەنگاوی دووەمەوە و لەپرۆژەی دارستانی چەناخچیان سەر بەهۆبەی دارستان و پاوانی تانجەرۆ دەستمان کرد بەئامادەکردنی چاڵ و لێدانی گرادۆنی بۆ دروستکردنی دارستانێکی نوێ لەسنوری پڕۆژەکەماندا.

بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی وتیشی: پڕۆژەکە هەلی کاری بۆ گەنجان و کەسانی بێکاری سنوری گوندەکانی بێستان سور، زێرینجۆ، چەناخچیان، کاژاو و عەربەت دەستەبەر کردووە و هۆکارێکە بۆ باشترکردنی بژێوی ژیانیان لەپاڵ خزمەتکردندا بە سروشت و ژینگەی ناوچەکە کەدواجار سودی ئەم دارستانە هەر بۆ دانیشتوانی سنورەکە دەبێ لەرووی دابینکردنی هەوای پاک و رێگری لە داماڵینی ئەم خاکە بەپیتەی ناوچەکە و جوانی سروشتەکەیەوە.

هەڵمەتی چاندنی یەک ملیۆن نەمام لەسەر بڕیاری سەرۆک بافڵ لە سلێمانییەوە و دەستیپێکرد.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this