خەرجكردنەنی دەرماڵەی خویندكاران بەسیاسی كراوە و بەمەبەست خەرجناكرێت

پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرەڕای ئەوەی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم چەندین جار لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران داوای خەرجكردنی پارەی دەرماڵەی خوێندكارانی كردووە و بە نوسراوی فەرمیش ئەو داواكارییەیان ئاراستەی وەزارەتی دارایی كردووە، بەڵام وەزارەتی دارایی و هەروەها خودی سەرۆكی حكومەتیش بەمەبەست ڕێگرن لە خەرجكردنی ئەو پارەیە، ئەوەش بەمەبەستی دەستپێكردنەوەی خۆپیشاندانی خوێندكاران و زیاتر دروستكردنی فشارەكان لەسەر یەكێتی.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، سەرەڕای ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی كاروبارەكانی تایبەت بە ژمارەی خوێندكاران و وردەكاری ئەو خوێندكارانەی كە لەدەرەوەن لەگەڵ ئەو خوێندكارانەی كە لەناو شارەكانن تەواو كردووە و بە نوسراو ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی كردوون، هاوكات وەزیری خویندنی باڵاش چەند جارێك لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ئەو بابەتەی خستووەتەڕوو بەڵام سەرۆكی حكومەت وەڵامێكی ئەرێنی نەبووە بۆ خەرجكردنی پارەی دەرماڵەی خوێندكاران.
ئاماژەبەوەشكراوە، وەزارەتی خوێندنی باڵا، بە وردی سەرجەم كۆی بڕی پارەی بۆ دەرماڵەی خوێندكاران ئامادەكردووە و بە نوسراوێكی فەرمی بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری ڕوونكردووەتەوە كە ساڵی رابردوو ئەنجومەنی وەزیران مانگانە بڕی نزیكەی حەوت ملیار و 250 ملیۆن دیناری بۆ پاڵپشتیی دارایی خوێندكاران تەرخانكردووە، بەڵام ئەمساڵ كەمتر لەو بڕەیان پێویستە كە نزیكەی پێنج ملیار دینارە، بۆیە پێویستە وەزارەتی دارایی ڕەزامەندی دەرببڕێت بە خەرجكردنی ئەو پارەیە و دەستبكرێت بەدابەشكردنی پارەی دەرماڵەی خوێندكاران كە بڕەكەی بۆ خوێندكارانی دەرەوە 60هەزار دینار و بۆ خوێندكارانی ناوخۆ بڕی 40 هەزار دینارە.
SNN ئەوەشی زانیوە كە نەسەرۆكی حكومەت و نەوەزیری دارایش ئامادەنین ڕەزامەندی دەرببڕن بە خەرجكردنی ئەو بڕە پارە وەك دەرماڵەی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان، ئامانج لەوەش ئەوەیە كە جارێكی دیكە لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوامی زانكۆ و پەیمانگاكان خوێندكاران دەستبكەنەوە بە خۆپیشاندان بەتایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە چونكە سەرۆكی حكومەت لەوە دڵنیاكراوەتەوە كە خوێندكاران لە سنوری هەولێر و دهۆك ڕێگەیان پێنادرێت خۆپیشاندان بكەن بەوشێوەیەش دەیانەوێت فشار بخەنە سەر ئیدارەی سلێمانی و هەڵەبجە و نانەوی پشێوی لەو سنورە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









