
فازڵ نەبی
SNN-
بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایدهگهیهنێت، بانكى ناوهندى عێراق بڕیاریداوه كۆمهڵێك رێكار بگرێتهبهر بهمهبهستى دابهزاندنى نرخى دۆلار، دهشڵێت: “ئهو رێكارانه تهواو بن نرخى دۆلار دهگهڕێتهوه ئاستى جارانى”.
ئهمڕۆ دووشهممه 2ى كانونى یهكهم، فازڵ نەبی، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق لهبارهى دابهزنى نرخى دۆلار به پێگهى فهرمى حزبهكهى راگهیاند، “بڕیارە رێککەوتنێک لە نێوان حکوومەتی عێراق و ئەمەریکا بکرێت، بۆ ئەوەی بتواندرێت رێگری لە بردنی دۆلار بۆ دەرەوەی وڵات بکرێت، چونکە گرانبوونی دۆلار پەیوەستە بە بردنی دۆلار بۆ دەرەوە، لەبەر ئەوەی ئەمەریکا نیگەرانە لەوەی زۆرینەی دۆلاری عێراق بۆ دەرەوە دەبردرێت، بۆیە ئەمەریکا فشاری زۆری لە حکوومەتی عێراق و بانکی ناوەندی کردووە، کە پێویستە رێکاری نوێ بگرنە بەر بۆ ئەوەی رێگری بکرێت لەبردنەدەرەوەی دۆلار بۆ وڵاتان”.
وتیشى: “بانکی ناوەندی دەستبە رێکارەکان دەکات بۆ ئەوەی رێگری لە بردنی دۆلار بۆ دەرەوە بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی عێراق بانگهێشتی ئەمەریکا کراون”.
لهبارهى رێكارهكانى بانكى ناوهندى عێراق بۆ كهمكردنهوهى نرخى دۆلار فازل نهبى ئهوهشى خستهڕوو، “بانکی ناوەندی کۆمەڵێک بڕیاری داوە بۆ ئەوەی نرخی دۆلار بۆ دۆخی جاران بگەڕێتەوە و تا رێکارەکانیش جێبەجێ نەکرێن، نرخەکە بەو شێوەیە دەبێت، بەڵام لە ماوەیەکی نزیکدا نرخەکەی دادەبەزێت و دەگەڕێتەوە دۆخی جاران”.
فازل نهبى زانیارى زیاترى لهو بارهیهوه خستهڕوو و ئاشكرایكرد، “بانکی ناوەندی دەستی کردووە بە گرتنەبەری رێکارەکان، وەکو دۆلار راستەوخۆ لەڕێگەی بانکەکان دەداتە بازرگانان و خەڵکی پێویستی بە دۆلار هەیە و سەکۆیەکی ئەلکترۆنیش بکاتەوە و لەو رێگەیەوە دۆلار مامەڵەی پێوە بکرێت، کە بەو شێوەیە پێویستە هەموو بەڵگەنامەکانت بۆ کڕینی دۆلار ئەسڵی بن نەک ساختە، کە ئێستا بە بەڵگەنامەی ساختە ئەو کارە دەکەن، بۆ نموونە کەسێک کە داوای 10 ملیۆن دۆلار دەکات بۆ ئەوەی کەلوپەل هاوردە بکات، بایی 2 ملیۆن دۆلار کەلوپەل هاوردە دەکات ئەوەی دیکەش بە نرخێکی بەرز هەناردەی دەرەوە دەکرێت دۆلارەکە، جگە لەوەش لەجیاتی ئەوەی لە رێگەی گواستنەوەی دۆلار کە دەرفەتی هەناردەکردنی دۆلار بۆ دەرەوە و سپیکردنەوەی زۆرە، دەیانەوێت سیستمێک دابنێن بە ناوی (ئێڵ سی) کە بەو شێوەیە ناتواندرێت پارە هەناردەی دەرەوە بکرێ و ساختەکاری بکرێت، چونکە دەرفەتی ساختەکردن بۆ 1% کەم دەکاتەوە و زۆر کەمە، بۆیە ئەو رێکارانە تەواو بن نرخی دۆلار دادەبەزێت و دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی جاران”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








