تاشاندی هەرێم سەردانی بەغدا نەكات وەزیری دارایی عێراق 400 ملیار دینارەكە ڕەوانە ناكات

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردووەوە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی دەربڕیوە بە ناردنی 400 ملیار دینار وەك پشكی هەرێم بۆ مانگەكانی 11 و 12ی ساڵی ڕابردوو، بەڵام تا ئێستا ئەو بڕە پارەیە ڕەوانەی هەرێم نەكراوە، بەوتەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بەو بابەتە وەزیری دارایی ئامادەی ناردنی ئەو پارەیە نییە تا ئەوكاتەی شاندی هەرێم دەرۆنە بەغدا و لەگەڵ وەزیری دارایی كۆدەبنەوە.
د. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بابەتی ناردنی ئەو 400 ملیار دینارە پەیوەندی بە لیژنەی دارایی پەرلەمانەوە نییە چونكە ئێمە ئاگاداری وردەكاری ئەو بڕیارە نین كە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر چ بنەمایەك ئەو بڕیارەی داوە و هەروەها وەزارەتی دارایش بۆچی ئامادەی ناردنی ئەو پارەیە نییە، بەڵام بەگشتی دەبوو ئەو پارە ڕەوانەی هەرێم بكرێت چونكە پێشتر ڕێككەوتنی لەبارەوە كراوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN كە لەبەرپرسێكی پەیوەندیدار بەناردنی ئەو 400 ملیار دینارە وەریگرتوون ئەوە خراوەتەڕوو، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەدوای دەربڕینی ڕەزامەندی بە خەرجكردنی 400 ملیار دینارەكە لەدوای كەمتر لە هەفتەیەكیش نوسراوی ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق كردووە بۆ ڕەزامەندیدان بە ناردنی ئەو پارەیە بۆ هەرێم، بەڵام وەزیری دارایی تا ئێستا وەڵامی نوسراوەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی نەداوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكاری نەناردنی ئەو پارەیە لە لایەن وەزیری دارایی عێراق بۆ هەرێم بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە جگە لە ڕێككەوتنێكی سیاسی وەزیری دارایی هیچ بڕگەیەكی یاسایی لەبەردەستدا نییە بۆ ناردنی ئەو پارەیە، بۆیە چاوەڕێی ڕۆشتنی شاندی هەرێم دەكات بۆ بەغدا بۆ ئەوەی لەگەڵ حكومەتی عێراقی بڕگەیەكی یاسایی بدۆزنەوە بۆ ناردنی پارەكە چونكە ناردنی ئەو پارەیە بەبێ هیچ پاڵپشتییەكی یاسایی دەبێتە هۆی لێپریسینەوە لە وەزیری دارایی عێراق و وەزیری دارایش نایەوێت ئەو هەڵەیەی بەسەردا تێپەڕێت.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









