ئەمڕۆ و سبەینێ‌ یەكلاكەرەوە دەبێت بۆ گۆڕانكاری لە نرخی دۆلار و دینار

0
584

SNN-عەلی حەمە سەعید

هەرچەندە وابڕیاربوو لەدوای پشووەكانی سەری ساڵ گۆڕانكاری لە نرخی دۆلار بەرامبەر بەدینار بێتە ئاراوە و بەهای دینار بەرز ببێتەوە، بەڵام لەگەڵ دەستپێكی ساڵی نوێ‌ تاڕەدەیەك نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بە جێگیری ماوەتەوە لە نێوان 152 هەزار و 500 بۆ 153 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت، شارەزایەكی ئاڵوگۆری دراوەكانیش دەڵَێت ئەمڕۆ و سبەی یەكلاكەرەوە دەبێت بۆ گۆڕانكاری لەنرخی دۆلار.

زریان فەلاح، شارەزا لە بواری دارایی وئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی دۆلارەكەی شاری سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: هۆكاری سەرەكی جێگیربوونی تاڕادەیەكی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار لەدوای سەری ساڵەوە پەیوەندی بە سیاسەتی بانكی ناوەندی عێراقیەوە هەیە، چونكە پێش سەری ساڵ بانكی ناوەندی ئەو بڕە دۆلارەی ئاشكراكرد كە بۆ ماوەی هەفتەیەك دەیخاتە بازاڕەوە نزیكی 120 ملیار دۆلار بوو، بۆیە تا بەیانی 4/1/2023 دیاریكراوە بانكی ناوەندی چەند دۆلار دەخاتە بازاڕەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، دەبوو دوێنێ‌ بانكی ناوەندی بەشی هەفتەیەكی دیكەی خستنە بازاڕی دۆلاری ئاشكرابكردایە بەڵام دوێنێ‌ هیچ بڕە دۆلارێكی ئاشكرا نەكرد بۆیە چاوەڕێدەكرێت ئەمڕۆ یان سبەی بانكی ناوەندی بڕی دۆلار بۆ حەواڵە و بۆ بازاڕ ئاشكرا بكات، ئەگەر لە نزیكی 200 ملیار دۆلاردا بێت ئەوا بەدڵنیایی نرخی دۆلار بۆ خوار 150 هەزار دینار دادەبەزێت و ئەگەر هەروەك هەفتەی پێشووبێت لە نزیكی 100 ملیار دۆلاردای بێت ئەوا جارێكی دیكە نرخی دۆلار بەرز دەبێتەوە.

ئەو شارەزایەی بواری ئاڵوگۆڕی دراو ئەوەشی خستەڕوو، ئەو بڕە دۆلارەی كە لەهەفتەكانی پێشوو بانكی ناوەندی خستیە بازاڕەوە بەشی پێداویستی ناوخۆیی نەكرد بە حەواڵەشەوە بۆیە ئەمە وایكردووە نرخی دۆلار بە بەرزی بمێنێتەوە ئەگەر لە هەفتەكانی داهاتوودا بڕێكی زیاتر دۆلار بخرێتە بازاڕەوە نرخەكەشی دادەبەزێت، بۆیە ئەمڕۆ یان سبەی یەكلاكەرەوە دەبێت بۆ گۆڕانكاری لە نرخی دینار و دۆلار.

ئەمڕۆ لە كاتی كردنەوەی بازماڕی دۆلارەكە نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بوو بە 152 هەزار و 700 دینار.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this