“حكومه‌تى هه‌رێم كێشه‌ى بۆ ناردنى 400 ملیاره‌كه دروستكردووه”

دراوى عێراقى و دۆلارى ئه‌مریكى | فۆتۆ: Charles Wollertz
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، نەناردنی حساباتی ختامی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بۆ بەغدا وایکردوە وەزیری دارایی بڕیار بدات ناردنى 400 ملیاره‌كه رابگرێت، ده‌شڵێت: “حكومه‌تى هه‌رێم خۆى گرفتى بۆ ناردنى 400 ملیاره‌كه دروست كردووه”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4ى كانونى دووه‌م، کاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به پێگه‌ى فه‌رمى حزبه‌كه‌ى راگەیاند، “وەزیری دارایی بەکەسێکی زۆر پیشەیی لە بوارەکەی خۆیدا ناسراوە و بەدەر لە یاسا و رێنماییەکان هیچ بڕە پارەیەک خەرج ناکات، ئەمەش وای کردوە بۆ ناردنی 400 ملیار دینارەکەی هەرێم بەپێی یاسا مامەڵە بکات”.
له‌باره‌ى هۆكارى دواكه‌وتنى ناردنى 400 ملیاره‌كه؟ بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، “نەناردنی حساباتی ختامی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بۆ بەغدا وایکردوە وەزیری دارایی بڕیار بدات ئەو 400 ملیار دینارەی کە سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری داوە بینێرێت بۆ هەرێم، رابگرێت، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە حکومەتی هەرێم خۆی کەمتەرخەم بوە و گرفتی بۆ ناردنی 400 ملیار دینارەکە دروستکردوە”.
به وته‌ى بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، “یەکێک لە کێشەکانی تری نەناردنی 400 ملیار دینارەکە ئەوەیە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق ناکات و ئامادە نییە هیچ داتایەکی هەرێم پێشکەش بە وەزارەتی دارایی عێراق بکات”.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









