مانگى رابردوو داهاتى حكومه‌تى هه‌رێم 17 ملیار دۆلار زیادیكردووه‌

0
442
دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN

SNN

شاره‌زایه‌كى بوارى نه‌وت و ئابوورى رایده‌گه‌یه‌نێت، داهاتى مانگى كانونى دووه‌مى حكومه‌تى هه‌رێم 17 ملیار دۆلار زیادیكردووه‌ به‌ به‌راورد به‌ مانگى كانونى یه‌كه‌م، ده‌شڵێت: “داهاتى ناوخۆش بەجێگرى ماوەتەوه‌”.

ئەنوەر کەریم، شارەزای بواری نەوت و ئابورى راپۆرتێکی ئامادەکردوە و تێیدا ئاماژە بە داهاتی نەوتی و نا نەوتیه‌كانى حکومەت کردووه‌ بۆ مانگى رابردوو كه‌ تێیدا هاتووه‌، ” داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم بۆ مانگی کانونی یەکەم، 287 ملیار دینار بووە. هاوكات داهاتى نه‌وتى هه‌رێم 844 ملیۆن و 492 هەزار و 50 دۆلار بووه‌”.

دەقى راپۆرتەکە:

داهاتی نانەوتی
• داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم بۆ مانگی کانونی یەکەم، (287 ملیار) دینار بووە، ئەوەش بەپێی دوا لێداوانی وەزیری دارایی هەرێم.
• یارمەتی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە، (31 ملیار 500 ملیۆن) دینار
•پشکی هەرێم لە بەشە بودجەی عێراق = (0) دینار

داهاتی نەوت (هه‌نارده‌ی ده‌ره‌کی به‌ بۆری)
• هەرێمی کوردستان لە مانگی کانونی یەکەمی (2022)دا بڕی (12 ملیۆن و 255 هەزار) بەرمیل نەوتی هەناردەکردوە لە ڕێگای بەندەری جیهانی تورکیاوە.
•تێکڕایی نرخی نەوتی برێنت بۆ مانگی کانونی یەکەم (80.91) دۆلارە.
• لەبەرئەوەی هەرێم نەوتەکەی بە (12) دۆلار کەمتر دەفرۆشیت، واتە تێکڕا نەوتی بە (68.91) دۆلار فرۆشتووە.
کەواتە: (12 ملیۆن و 255 هەزار) بەرمیل X (68.91) دۆلار = (844 ملیۆن و 492 هەزار و 50 ) دۆلار.
واتە بە دینار دەکاتە: (844 ملیۆن و 492 هەزار و 50 ) دۆلار X (1450) دینار = (1 ترلیۆن 224 ملیار و 513 ملیۆن و 472 هەزار) دینار.

• بەپێی دواین ڕاپۆرتی دیلۆیت (56%)ی داهاتی نەوت خەرجی تێچوونەکەتی و (44%) دەمێنتەوە بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، کەواتە: (844 ملیۆن و 492 هەزار و 50 ) دۆلار X (56%) = (472 ملیۆن و 915 هەزارو 548) دۆلار دەڕوات بۆ خەرجی پرۆسەی نەوت.
واتە بەدینار دەکاتە: (472 ملیۆن و 915 هەزارو 548) دۆلار X ((1450 دینار = (685 ملیار و 727 ملیۆن و 544 هەزار و 600) دینار خەرجی نەوتە.
– (844 ملیۆن و 492 هەزار و 50) دۆلار X (44%) = (371 ملیۆن و 576 هەزارو 502) دۆلار داهات دەمێنێتەوە.
داهاتی نەوت بە دینار دەکاتە: (371 ملیۆن و 576 هەزارو 502) دۆلار X (1450) دینار= (538 ملیار و 785 ملیۆن و 927 هەزار و 900) دینار.

کۆی داهات لە مانگی کانونی یەکەم 2022 (دینار)
(538 ملیار و 785 ملیۆن و 927 هەزار و 900) داهاتی نەوت + (287 ملیار) داهاتی ناوخۆ + (31 ملیار 500 میلۆن) هاوپەیمانان = (857 ملیار و 285 ملیۆن و 927 هەزار و 900) دینار

بەراورد بە مانگێک پێش خۆى واتا مانگى (11ى 2022)، کۆى داهاتەکانى حکومەتى هەرێم لە مانگى 12ى هەمان ساڵدا 17 ملیار زیادى کردووە و داهاتى ناوخۆش بەجێگرى ماوەتەوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this