پەرلەمانتارێكی پارتی: پەرلەمانتارە کشاوەکان بە زۆريش لە پەرلەمان دەريان بکەی ناڕۆنە دەرەوە

0
521

SNN-عەلیحەمە سەعید

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات: ئەو پەرلەمانتارانەی ئۆپۆزسیۆن كە بە حساب بایكۆتی دەوامیان كردووە بەڵام مووچەش وەردەگرن دەبێت دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان سنورێك بۆ كارەكانیان دابنێت و هەرچەندە ئەو پەرلەمانتارانە بەزۆریش لەپەرلەمان دەربكرێن هەر دەگەڕێنەوە بۆ پەرلەمان و ناتوانن جێی بهێڵن.

جیهاد حەسەن، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەركی پەرلەمانتار ئەوەنییە كە لە نیوەی ڕێگا هاووڵاتیان بەجێبهێڵێت و بەدەم كێشەو گرفتەكانی هاووڵاتیانەوە نەبێت، هاوكات نابێت پەرلەمانتار هۆكارێك بێت بۆ پەكخستنی حكومەت و دروستكردنی فەراغی یاسایی لەداموودەزگاكانی حكومەوت، بەڵام ئەو پەلالەمانتارانەی كە لە ئێستادا بەحسابی خۆیان بایكۆتیان كردووە مەبەستیانە حكومەت پەكی بكەوێت و گرفت بۆهاووڵاتیان دروست ببێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو پەرلەمانتارانەی بایكۆتی دانیشتنەكانیان كردووە خۆشیان نازانن خەریكی چین، لەلایەك بۆ موزایەدەی سیاسی بەهاووڵاتیان دەڵێن بایكۆتمان كردووە و ناچینەوە پەرلەمان، بەڵام كاتێك كارمەندێكی پەرلەمان ناوی ئەو پەرلەمانتارانەی لە سندوقی بەريدەكانیان كردووەتەوە هاتونەتەوە پەرلەمان و خۆیان تووڕە كردووە لەسەر ئەوەی بۆچی ناوەكانیان لەو سندوقانە كراوەتەوە.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی ئەوەشی خستەڕوو:  ئەو پەرلەمانتارانەی بایكۆتی دانیشتنەكانیان كردووە ئەگەر بەزۆریش دەربكرێن لەپەرلەمان ئەوان هەر ناڕۆن و دەگەڕێنەوە بۆ پەرلەمان بەڵام خۆڵ دەكەن چاوی هاووڵاتیان و دەڵێن بەشداری دانیشتنەكان ناكەین، بۆیە دەبێت دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان سنورێك بۆ ئەم كارەی ئەو پەرلەمانتارانە دابنێت و ئەو پەرلەمانتارانەش خۆیان یەكلایی بكەنەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this