SNN زانیاری لە بارەی پشووی ناوەندەکانی خوێندن لە سلێمانی ئاشکرادەکات

خوێندنگایەکی هەرێم
SNN-
هەردوو بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات و رۆژئاوای سلێمانی جەختلەوەدەکەنەوە تا ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ راگرتنی دەوام لە ناو خوێندنگاکانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتییەکەیان و دەشڵێن، گەر کەشوهەوا گۆڕانکاری تێدا روویدا ئەو کات پشوو رادەگەیەنین.
بەناز رەمەزان، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوا بە SNN-ی راگەیاند، تا ئێستا کەشوهەوا لە ناو شاری سلێمانی ئاساییە و بەو جۆرە نییە پێویست بکات پشوو رابگەیەنین، ئێستاش بەردەوام چاودێری کەشوهەوادەکەین تا کاتژمێر 10:00لەسەر خەتین بۆئەوەی ئەگەر پێویست بێت پشوو رابگەیەنین.
هەروەها تریفە محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات لە لێدوانێکدا بە SNN-ی راگەیاند، تا ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ راگەیاندنی پشوو، چونکە کەشوهەوا لە ناو سەنتەری شاری سلێمانی ئاساییە و هیچ ئاستەنگییەک بۆ هاتووچۆی خوێندکاران دروست نابێت و و لەگەڵ قائیمقامی سلێمانیش لەسەر خەتین گەر پێویست بوو پشوو رادەگەیەنین.
هاوکات لەتیف حسێن، بەڕێوەبەری پەروەردەی شارباژێڕیش لەلێدوانێکدا بۆ SNN وتی: تا ئێستا بڕیاری راگرتنی دەوام و پشوو نەدراوە، چونکە کەشوهەوا ئاساییە و لەگەڵ یەکەی ئیداری سنوورەکەش لەسەر خەتین هەرکات پێویست بوو پشوو رادەگەیەنین
ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر زانا رەحمان، قائیمقامی پێنجوێن رایگەیاند، بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و بەردەوامبوونی بارینی بەفر لەسنوری قەزاکەماندا، بەڕاوێژ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن بڕیارماندا سبەینێ پێنجشەممە 5ی کانوونی دووەمی 2023، پشووی فەرمی بێت لەسەرجەم خوێندنگاکانی سنوری هەردوو ناحیەی گەرمک و ناڵپارێز و ناو قەزای پێنجوێن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









