فارس عیسا: وەزیری دارایی گرفت بۆ ناردنی 400 ملیارەکە دروستدەکات

SNN-عەلی حەمە سەعید
نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەغدا ئاماژە بەوەدەكات بابەتی ناردنی 400 ملیار دینارەكە لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لەبارەوە دراوە و نوسراویش ئاراستەی وەزارەتی دارایی كراوە بۆ خەرجكردنی تەنها بڕیاری وەزارەتی دارایی ماوە بە ناردنی پارەكە و بەدڵنیاییەوە ئەو بڕیارەش دەردەچێت.
فارس عیسا، بەرپرسی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا بە SNNی ڕاگەیاند: بابەتی ناردنی 400 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان بڕیاری كۆتایی لەبارەوە دراوە و لە نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراقیشەوە نوسراو ئاراستەی وەزارەتی دارایی كراوە بە خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە، بەڵام تا ئێستا لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بڕیاری خەرجكردنی نەدراوە و بەدڵنیایشەوە لەلایەن وەزارەتی دارایەوە ئەو بڕیارەش دەدرێت و ئەو بابەتە یەكلایی دەكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەكابینەكانی پێشووش بەهەمان شێوە لەلایەن وەزیری دارایی گرفت بۆ ناردنی ئەو 200 ملیار دینارە دروستدەكرا، بەڵام دواجار گرفتەكان چارەسەر دەكرێن بەتایبەت كە وابڕیارە شاندێك لە حكومەتی هەرێمەوە سەردانی بەغدا بكەن و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی عێراق ئەو بابەتەش گفتوگۆی لەبارەوە بكرێت.
وتەكانی ئەو نوێنەرەی حكومەتی هەرێم لەكاتێكدایە كە لەمانگی ڕابردووەوە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لەبارەی خەرجكردنی بڕی 400 ملیار دیناری بۆ مانگەكانی 11 و 12ی ساڵی ڕابردوو دەركردووە، بەڵام تا ئێستا لەلایەن وەزیری دارایی عێراقەوە ئامادە نییە ئەو بڕیارە جێبەجێ بكات، بەوتەی وزەیری دارایی عێراقیش هیچ بڕگەیەكی یاسایی نییە پاڵپشتی ناردنی ئەو بڕە پارەیە بكات بۆ هەرێمی كوردستان.
پێشتر، کاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند: پێشبینی دەکەم حکومەتی عێراق 10ی ئەم مانگە 400 ملیارەکە بۆ هەرێم بنێرێت، سەبارەت بە هۆکاری دواکەوتنیشی وتی “وەزیری دارایی دەیەوێت خۆی لە بەرپرسیارێتی ناردنی ئەو پارەیە لابدات و بکەوێتە ئەستۆی سەرۆکوەزیران”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
20كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









