نوێترین زانیاری لە بارەی دامەزراندنی 11 هەزار دەرچووی بەشەكشتوكاڵییەكان

SNN-عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژە بەوەدەكات لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوەو بە چەند قۆناغێك دەستدەكرێت بە ئەنجامدانی ڕاهێنان بەو11 هەزار دەرچووەی زانكۆو پەیمانگاكان كە بڕیارە لە كەرتی تایبەت دابمەزرێن بۆ ئەو مەبەستەش لە پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكان ڕاهێنانەكان ئەنجام دەدرێن.
هیوا عەلی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لە چەند مانگی ڕابردوو لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی كشتوكاڵ فۆڕمی دامەزراندن پڕكرایەوە وابڕیارە كە لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە راهێنانی ئەو كەسانەی فۆرمی سەرپەرشتیكردنی پڕۆژە كشتوكاڵییەكانیان پڕكردووەتەوە دەستپێبكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، ماوەی خولەكە هەفتەیەك بەردەوام دەبێت و ئەو 11 هەزار كەسە هەموویان مافی بەشداریكردنیان هەیە و هەر كەسێك لە سنووری پارێزگا و ئیدارەی شارەكەی دەتوانێت زانیاری لەبارەی شوێن و كاتی خولەكە وەربگرێت و بەشدار بێت، هاوكات لەبەر زۆری ژمارەیان ئەوانەی راهێنان وەردەگرن، كراون بە چەند گرووپێكەوە، هەر گرووپێك تایبەتە بە بەشێك و ژمارەیەك دەرچوو بەشداری تێدا دەكات.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئەوەشی خستەڕوو، پڕۆسەی ڕاهێنانەكە قۆناغ بە قۆناغ بەردەوام دەبێت تا سەرجەم ئەوانەی فۆرمیان پڕكردووەتەوە بەشداردەبن، هاوكات خولەكان نمرەی لەسەرە و تێدا پۆڵێنكاری دەكرێت بۆ ئەو دەرچووانەی كە شارەزاییان هەیە بۆ ئەوەی سەرپەرشتی پڕۆژەكان بكەن.
رۆژی 28-6-2022 وەزارەتی كشتوكاڵ فۆرمێكی بۆ پێنج هەزار دەرچووی كۆلێژەكانی كشتوكاڵ و ڤێتێرنەری لە هەرێمی كوردستان راگەیاند، بۆ سەرپەرشتیكردنی پڕۆژە كشتوكاڵییەكان لە كەرتی تایبەتدا، بەڵام نزیكەی 11 هەزار كەس ئەو فۆرمەیان پڕكردەوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









