نوێترین زانیاری لە بارەی دامەزراندنی 11 هەزار دەرچووی بەشە كشتوكاڵییەكان

SNN-عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژە بەوەدەكات لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوەو بە چەند قۆناغێك دەستدەكرێت بە ئەنجامدانی ڕاهێنان بەو11 هەزار دەرچووەی زانكۆو پەیمانگاكان كە بڕیارە لە كەرتی تایبەت دابمەزرێن بۆ ئەو مەبەستەش لە پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكان ڕاهێنانەكان ئەنجام دەدرێن.
هیوا عەلی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لە چەند مانگی ڕابردوو لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی كشتوكاڵ فۆڕمی دامەزراندن پڕكرایەوە وابڕیارە كە لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە راهێنانی ئەو كەسانەی فۆرمی سەرپەرشتیكردنی پڕۆژە كشتوكاڵییەكانیان پڕكردووەتەوە، دەستپێبكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، ماوەی خولەكە هەفتەیەك بەردەوام دەبێت و ئەو 11 هەزار كەسە هەموویان مافی بەشداریكردنیان هەیە و هەر كەسێك لە سنووری پارێزگا و ئیدارەی شارەكەی دەتوانێت زانیاری لەبارەی شوێن و كاتی خولەكە وەربگرێت و بەشدار بێت، هاوكات لەبەر زۆری ژمارەیان ئەوانەی راهێنان وەردەگرن، كراون بە چەند گرووپێكەوە، هەر گرووپێك تایبەتە بە بەشێك و ژمارەیەك دەرچوو بەشداری تێدا دەكات.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئەوەشی خستەڕوو، پڕۆسەی ڕاهێنانەكە قۆناغ بە قۆناغ بەردەوام دەبێت تاسەرجەم ئەوانەی فۆرمیان پڕكردووەتەوە بەشداردەبن، هاوكات خولەكان نمرەی لەسەرە و تێدا پۆڵێنكاری دەكرێت بۆ ئەو دەرچووانەی كە شارەزاییان هەیە بۆ ئەوەی سەرپەرشتی پڕۆژەكان بكەن.
رۆژی 28-6-2022 وەزارەتی كشتوكاڵ فۆرمێكی بۆ پێنج هەزار دەرچووی كۆلێژەكانی كشتوكاڵ و ڤێتێرنەری لە هەرێمی كوردستان راگەیاند، بۆ سەرپەرشتیكردنی پڕۆژە كشتوكاڵییەكان لە كەرتی تایبەتدا، بەڵام نزیكەی 11 هەزار كەس ئەو فۆرمەیان پڕكردەوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








