ته‌واوى زانیارییه‌كان له‌سه‌ر رووداوى كوشتنى كچێك له‌لایه‌ن باوكه‌كه‌یه‌وه

وێنه‌ى ئه‌و ماڵه‌ى باوكێك له هه‌ولێر تێیدا كچه‌كه‌ى كوشت | فۆتۆ: Kurdistan24
SNN
ئه‌مڕۆ هه‌ینى هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگه‌یاند، “باوكێك له هه‌ولێر به دڕندانه‌ترین شێوه كچه ته‌مه‌ن 16 ساڵانه‌كه‌ى خۆى كوشت”، برایه‌كى تۆمه‌تباره‌كه‌ش ده‌ڵێت: “براكه‌م ده‌سه‌ڵاتى له‌پشته ده‌نا حه‌وت فه‌رمانى ده‌ستگیر كردنى هه‌یه بۆ نایگرن”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 6ى كانونى دووه‌م، هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگه‌یاند، “باوكێك كه پێشینه‌ى به‌كارهێنانى مادده‌ى هۆشبه‌رى هه‌یه كچه ته‌مه‌ن 16 ساڵانه‌كه‌ى به دڕندانه‌ترین شێوه كوشتووه. تۆمه‌تباره‌كه هه‌ڵاتووه و تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه”.
به وته‌ى وته‌بێژى پۆلیسى هه‌ولێر، “رووداوه‌كه له گه‌ڕه‌كى موفتى شارى هه‌ولێر روویداوه و به‌شێوه‌یه‌ك بووه كه تۆمه‌تباره‌كه به‌شێوه‌یه‌كى دڕاندانه ئازارى كچه‌كه‌ى داوه تاوه‌كو كوشتوویه‌تى”.
مامى قوربانیه‌كه كه هاوكات براى تۆمه‌تباره‌كه‌یه له‌به‌رده‌م میدیاكان له‌باره‌ى براكه‌یه‌وه وتى: “براكه‌م كه‌سێكى تاوانباره و مادده‌ى هۆشبه‌ر به‌كارده‌هێنێت، حه‌وت فه‌رمانى ده‌ستگیر كردنى هه‌یه و له پێنج مه‌ركه‌زى پۆلیسى هه‌ولێر ناوى هه‌یه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى له پشته نایگرن، ئه‌گه‌ر من شه‌ق له كه‌سێك بده‌م، لێره راسته‌وخۆ پۆلیس ده‌مگرێت، ئه‌ى بۆ چى ئه‌و حه‌وت فه‌رمانى ده‌ستگیر كردنى هه‌یه كه‌چى دوو جار گیراوه دواى نیو كاتژمێر به‌ربووه”.
براى تۆمه‌تباره‌كه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ئه‌م برایه‌ى من بازرگانى مه‌شروب و مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌كات، ته‌قه‌ى له ئێمه كردووه، سێ مانگ پێش ئێستا دوو فیشه‌كى ناوه به خه‌زوورییه‌وه، ئه‌و پوره‌ى كه كچه‌كانى لا بووه كچه‌كانى له مه‌كته‌ب ده‌ركردووه له‌ترسى ئه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نه‌یان فڕێنێت یان شتێكیان لێبكات، جارێكیان به ئۆتۆمبێل شوێنى ئێمه كه‌وت ویستى بمانكوژێت، ده‌ى وت: ئێوه له زیاده ده‌ژین”.
به‌پێى زانیارییه‌كان رووداوه‌كه به‌مشێوه‌یه روویداوه، “باوكه‌كه به‌كارهێنه‌رى مادده‌ى هۆشبه‌ره و فه‌رمانى ده‌ستگیر كردنى هه‌بووه، له‌به‌ر ئه‌وه به دزیه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌وه. خاوه‌نى سێ كچه و دوو ساڵه له هاوسه‌ره‌كه‌ى جیا بووه‌ته‌وه و كچه‌كانى له‌گه‌ڵ پوریان له ماڵێكدا ده‌ژین. پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌وه، له كچه‌كه‌ى داوه و به پانكه‌وه هه‌ڵیواسیوه تاوه‌كو له ئازاردا گیانى له‌ده‌ستداوه. له‌كاتى ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه‌دا دوو كچه‌كه و پوریانى له ماڵ كردووه‌ته ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كه‌س نه‌توانێت رێگه‌ى لێبگرێت له ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









