“تره‌مپ له‌م هه‌ساره‌یه‌دا ته‌نیا له یه‌ك كه‌س ده‌ترسێت ئه‌ویش ژنه‌كه‌یه‌تى”

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا | فۆتۆ: Nicholas Kamm / AFP via Getty Images
SNN
راوێژكارێكى پێشووى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، له رۆژى هێرشكردنه سه‌ر كاپیتۆڵ په‌یوه‌ندى میلانیا تره‌مپه‌وه كردووه نه‌وه‌ك تره‌مپ خۆى، چونكه میلانیا تاكه كه‌سه كه تره‌مپ لێى ده‌ترسێت.
رۆژى 6ى كانونى دووه‌مى 2020، له‌كاتى سه‌رۆكایه‌تى دۆناڵد تره‌مپ-دا، ژماره‌یه‌كى زۆر خۆپیشانده‌ر پاش ئه‌وه‌ى تره‌مپ له تویته‌ر تویتێكى كرد، هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریكا ناسراو به (كاپیتۆڵ) و بیناكه‌یان كۆنترۆڵ كرد، چونكه، “سه‌رۆكى ئه‌مریكا پێیوابوو پۆسته‌كه‌ى له‌ده‌ستنه‌داوه و ساخته‌كارى به‌رامبه‌ر كراوه”. له‌دواى ئه‌و رووداوه‌وه تاوه‌كو ئێستا لێكۆڵینه‌وه یاساییه‌كان له‌سه‌رى به‌رده‌وامن.
له درێژه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كاندا هه‌فته‌ى پێشوو كێلیانێ كۆنوه‌یی، راوێژكارى پێشووى دۆناڵد تره‌مپ له‌به‌رده‌م لیژنه‌ى تایبه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران وته‌ى وه‌رگیرا و له‌باره‌ى رۆژى رووداوه‌كه‌وه وتى: “من ئه‌و رۆژه په‌یوه‌ندیم به سه‌رۆكى ئه‌مریكاوه نه‌كرد، به‌ڵكو په‌یوه‌ندیم به میلانیا تره‌مپ، خانمى یه‌كه‌مى ئه‌مریكاوه كرد، چونكه تاكه كه‌س كه تره‌مپ لێى ده‌ترسێت و گوێ له قسه‌كانى ده‌گرێت ژنه‌كه‌یه‌تى”.
كێلیانێ كۆنوه‌یی له‌باره‌ى ورده‌كارى په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یه‌وه ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، “من ته‌له‌فۆنم بۆ خانمى یه‌كه‌م كرد، دیاربوو له‌و كاته‌دا به‌رده‌ست نه‌بوو و په‌یوه‌ندى تر‌ى له‌گه‌ڵدا بوو. پاشان، په‌یامێكم بۆ نارد و داوام لێ‌كرد كه قسه له‌گه‌ڵ تره‌مپ بكات، چونكه ده‌زانم كه تره‌مپ ته‌نیا گوێ له‌و ده‌گرێت”.
به وته‌ى راوێژكاره‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ، “ئه‌گه‌رى هه‌یه هۆكارى وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كه له‌لایه‌ن خانمى یه‌كه‌مه‌وه بۆ ئه‌وه گه‌ڕابێته‌وه له‌و كاته‌دا مه‌ترسى له‌سه‌ر بووبێت”.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
5كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
5كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









