شه‌پۆلێكى نوێى به‌فربارین روو له هه‌رێمى كوردستان ده‌كات

به‌فربارین له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
شارەزایەكی بواری كەشناسی رایده‌گه‌یه‌نێت، لە ئەمڕۆوە كاریگەری شەپۆلێكی دیكەی بەفر و باران بارین لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان دەردەكەوێت، ده‌شڵێت: “لە 13 تا 16ی كانونى دووه‌م، شەپۆلێكی نوێى بەفر وباران روو لەناوچەكە دەكات”.
شاڵاو هیدایەت، شارەزاى كەشناسی له هه‌رێمى كوردستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7ى كانونى دووه‌م، بە SNNی راگەیاند، “به‌پێى پێشبینییە كەشناسییەكان لە ئەمڕۆوە جارێكی دیكە كاریگەری شەپۆلێكی دیكەی سەرما و به‌فربارین روو لە هەرێمی كوردستان دەكات، ئەو شهپۆلەش زیاتر كاریگەیهكهى لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و راپەڕین و گەرمیان دەبێت”.
له‌باره‌ى ئه‌و ناوچانه‌ى كه تێیاندا به‌فر ده‌بارێت به‌هۆى شهپۆلهكهوه ئه‌و شاره‌زایه‌ى بوارى كه‌شناسى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “هەر بەهۆی ئەو شەپۆلەوە لەهەردوو شاخی ئەزمەڕوو گۆیژە بڕێكی باش بەفر دەبارێت. هاوكات لەناوچەكانی هەورامان و سنووری پێنجوێن و دەوروبەری بەهەمان شێوە بڕێكی باش بەفر دەبارێت و لەناوچەكانی دیكەش بەڕێژەی جیاواز باران بارین بەردەوامی دەبێت و پلەكانی گەرما سێ بۆ چوار پلەی دیكە دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن”.
شاڵاو هیدایه‌ت باس له هاتنى شه‌پۆلێكى نوێى سه‌رما ده‌كات له هه‌رێم و ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه، “لە 13 تا 16ی ئەم مانگە جارێكی دیكە شەپۆلێكی سەرما و بەفر و باران بارین روو لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان دەكات و ئەگەر ئەو شەپۆلە بارستە هەوای سارد لەگەڵ خۆی بهێنێت ئەوا لە سەنتەری شارەكان بە تایبەت سلێمانی و هەڵەبجە و چەند شارێكی دیكەی سنوورەكە ئەمساڵیش بەفربارین دەبینین”.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









