“بە سەرپەرشتی سەرۆک بافڵ کۆنفڕانسێکی گرنگ لە کەرکوک دەبەسترێت”

0
288

SNN-عەلی حەمە سەعید

لەچوارچێوەی گرنگیدانەكانی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە ناوچە دابڕاوەكان و چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكانی هاووڵاتیانی ئەو سنوورە، وابڕیارە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆنفرانسێكی گرنگ لە شاری كەركوك ببەستێت و سەرۆك ( بافڵ) سەرپەرشتی كۆنفراسەكە دەكات، نوێنەرێكی كەركوكیش لەپەرلەمانی عێراق جەخت لەوەدەكاتەوە كەركوك و یەكێتی دوانەیەكی لێكدانەبڕاون.

سەباح حەبیب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و نوێنەری كەركوك لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: لەچوار چێوەی گرنگیدانەكانی (بافڵ جەلال تاڵەبانی) سەرۆكی یەكێتی بە شاری كەركوك و ناوچە دابڕاوەكان  وابڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا لەشاری كەركوك یەكێتی نشایمانی كوردستان كۆنفرانسێكی گرنگ ببەستێت، لەو كۆنفرانسەشدا نەخشە رێگەیەك بۆ خزمەتكردنی زیاتری شارەكەو چارەسەری كێشەكان دادەنرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەو كۆنفرانسەدا بڕیارە راپۆرتێكی گشتگیر لەسەر دۆخی كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان ئامادەدكرێت و بخرێتە بەردەم مەكتەبی سیاسی، بۆ ئەوەی لە كۆبوونەوەكاندا میكانزمێك ئامادەبكرێت بۆ رێكخستنەوەی دۆخی سیاسی و ئیداری كەركوك و ناوچەكە چونكە یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان و كەركوك دوانەیەكی لێكدانەبڕاون.

ئەو نوێنەرەی شاری كەركوك لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەو كۆنفرانسەی كە وابڕیارە لە شاری كەركوك ببەسترێت بە وردی پەنجە دەخرێتە سەر ئەو كێشەو گرفتانەی كە بەرۆكی هاووڵاتیانی سنوورەكەی گرتووە، ئەوەش دەرخەری ئەو ڕاستیەیە كە یەكێتی هەمیشە لەخەمی كەركوك و ناوچە دابڕاوەكانی دیكەی كوردستانە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this