“نرخی دۆلار و گەمارۆكانی سەر ئێران كاریگەری لەسەر جوڵەی بازرگانی لە باشماخ داناوە”

SNN-عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات ناجێگریی بەهای دۆلار و هەروەها گەمارۆكانی سەر ئێران وایكردووە كە ئەو بارانەی پێشتر رەوانەی بەندەر عەباسی ئێران كراون بەهۆی گەمارۆكانەوە ئێستا رەوانەی ئوم قەسری بەسرە دەكرێن ئەمەش وایكردووە جوڵەی بازرگانی لە باشماخ ڕوو لە كەمبوونەوە بكات.
ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەو ناجێگیرییەی لە نرخی دۆلار و دینار هاتووەتە ئاراوە كاریگەری دروستكردووە لەسەر كەمبوونەوەی جوڵەی بازرگانی لەدەروازە سنورییەكان، هاوكات جوڵەی بازرگانیش لە نێوان پارێزگای سنە و هەرێمی كوردستان لەڕێگەی دەروازەی سنوری باشماخەوە كەمیكردووە ئەوەش چەند هۆكارێكی تایبەت بەخۆی هەیە وبەشێكی بازرگانان بەهۆكاری جیاوازی رەسمی گومرگی و رێكارەكانی كوالێتی و كارگێڕیی روودەكەنە دەروازەكانی عێراق.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەرەڕای ناجێگری نرخی دۆلار بەرامبەر بەدینار لەهەمان كاتیشدا هۆكارێكی دیكەی دابەزینی هاوردەكردن لە دەروازەی باشماخەوە گەمارۆكانی سەر ئێرانە، چونكە ئەو بارانەی پێشتر رەوانەی بەندەر عەباسی ئێران دەكران لە ئێستادا بەهۆی گەمارۆكانەوە رەوانەی بەندەری ئوم قەسری بەسرە دەكرێن ئەوەش وایكردووە جوڵەی بازرگانی لەو سنورە كەم ببێتەوە.
وتەكانی بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم لەكاتێكدایە كە بەگوێرەی ئامارێكی رێكخراوی بازرگانی پارێزگای سنە، كە دوێنێ بڵاوكراوەتەوە، هەناردەكردن لەو پارێزگایەوە بۆ هەرێمی كوردستان لە رووی كێش و بڕەوە بەراورد بە ساڵی ڕابردووتر لە 22% كەمبووەتەوە، هاوكات لە هەشت مانگی ساڵی 2022دا یەك ملیۆن و 113 هەزار و 600 تۆن كاڵا و كەلوپەل لە دەروازە سنوورییەكانی باشماخی مەریوان و سەیرانبەنی بانەوە هەناردە كراون، كە بەهاكەی 613 ملیۆن دۆلار بووە.
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
2كاتژمێر لهمهوپێشنرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
تهمموز 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
9 خولهك لهمهوپێش -
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
9 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









