سەرقاڵ بوونی حكومەتی عێراق بە ناجێگیری نرخی دۆلار و دینار سەردانی شاندەكەی هەرێمی دواخستووە

SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە وابڕیاربوو لەدوای كۆتایی هاتنی پشووەكانی سەری ساڵ شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بكات و لەگەڵ لایەنی عێراقی كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەروە لەسەر بابەتی بودجە و موچەو و نەوت و ناردنی 400 ملیار دینارەكە بكەن، بەڵام سەرقاڵ بوونی حكومەتی عێراق بە ناجێگیری نرخی دۆلار و دینار سەردانی شاندەكەی هەرێمی دواخستووە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی حكومەتی هەرێم بە SNNدراون وابڕیاربوو كە لەچەند ڕۆژی رابردوودا سەردانی شاندی هەرێم بە سەرۆكایەتی وەزیری دارایی و ئابوری و وەزیری پلاندانان سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران و وتەبێژی حكومەت سەردانی بەغدا بكەن، هاوكات حكومەتی عێراقیش ئامادەكاری كردبوو بۆ پێشوازی لەو شاندەی هەرێم بۆ بەغدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەرقاڵ بوونی حكومەتی عێراق بە ناجێگیری نرخی دۆلار و دینار سەردانی شاندەكەی هەرێمی دواخستووە، چونكە ناجێگیری نرخی دۆلار بەتایبەت كە لە ئێستادا نرخی دۆلار بەرز بوونەوەیەكی نائاسایی بەخۆیەوە بینیوە و لەسەرو 155 هەزار دینارەوەیە ئەمە بووەتە جێگەی نیگەرانی هاووڵاتیان و سەرۆك وەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی عێراق و بەرپرسانی دیكەی باڵای عێراقی بەخۆیەوە سەرقاڵ كردووە ترسی ئەوەیان هەیە ئەگەر لە زووترین كات چارەسەری ئەو بابەتە نەكەن خۆپیشاندانی هاووڵاتیان بەدوای خۆیدا بهێنێت و گرفتەكان زیاترگەورەترببن.
SNNئەوەشی زانیوە كە حكومەتی عێراقی بەرپرسانی هەرێمیان لەو بابەتە ئاگاداركردووەتەوە و پێیان ڕاگەیاندوون كە جارێ سەرقاڵی دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەكی گونجاون بۆ جێگیركردنی نرخی دۆلار، هاوكات بەرپرسانی حكومەتی هەرێمیش ئەو بابەتەیان بەهەند وەرگرتووە و لەوە تێگەیشتوون كە دەبێت بەزووترین كات چارەسەر بۆ ئەوبابەتە بدۆزنەوە پاشان دەستبە گفتوگۆكانیان بكەن.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









