خالید شوانی: بڕیارەكەی دەستەی دەستپاكی دوورە لە ڕاستییەوە و پەلەی تێدا کراوە

خالید شوانی
SNN-
وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، بڕیارەكەی دەستەی دەستپاكی لەسەر وەزارەتەكەی دوورە لە ڕاستییەوە و رێكاری یاسایی بەرامبەر سەرۆكی دەستەكە دەگرێتەبەر.
رۆژی 3-1-2023 خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق لە لایەن دەستەی دەستپاكی عێراقەوە بە تۆمەتی خراپ بەكارهێنانی دەسەڵاتەكانی بانگهێشتكرا بۆ لێكۆڵینەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 9ی کانوونی دووەمی 2022، خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، ئەو هەواڵانە دوورن لە راستیەوە و پەلەكراوە لە بڵاوكردنەوەی زانیارییەكان لەلایەن بەرێوبەری دەستەی دەستپاكی عێراقەوە و بۆ دەرخستنی راستیەكان چوونەتە بەردەم دادگا و بەڵگەی پێویستییان پێشكەشكردون و دۆسیەكە پەیوەندی بە گەندەڵییەوە نییە.
وەزیری دادی عێراق راشیگەیاند، ئەو بابەتەی دەستەی دەستپاکی بووەتە هۆی شێواندنی ناو و پێگەی وەزیر و وەزارەتەكەی ئەوەش قبوڵكراو نییە، بۆیە رێكاری یاسایی بەرامبەر بەرێوبەری دەستەی دەستپاكی عێراق دەگرینەبەر.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









