وەزارەتی كشتوكاڵ دەستیكردووە بە پێدانی قەرزی 15 تا 100 ملیۆن دینار بە جوتیاران

0
355

SNN-عەلی حەمە سەعید

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات دوای ئەوەی لەماوەكانی ڕابردوودا لەڕێگەی بڵاوكردنەوەی فۆڕمێكەوە پێدانی قەرزمان بە جوتیاران و خاوەن پرۆژە كشتوكاڵییەكان ڕاگەیاند، زیاتر لە 400 جووتیار و خاوەن پرۆژەی كشتوكاڵی فۆرمیان بۆ وەرگرتنی ئەو قەرزە پڕكردووەتەوە، و لە ئێستاشدا دەستمان بە پێدانی پارەكە كردووە بە جوتیاران كە بڕەكەی لە 15 ملیۆن تا 100 ملیۆن دینار دەبێت.

هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: لەچوارچێوەی پاڵپشتییەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ بۆ جوتیاران و خاوەن پرۆژە كشتوكاڵییەكان لەماوەكانی ڕابردوودا پرۆژەی پیدانی قەرزی بچوكمان بە جوتیاران و خاوەن پرۆژە كشتوكاڵییەكان ڕاگەیاند دواتریش بڕیارێكی تایبەتی ئەنجوومەنی وەزیران هەیە بە ژمارە 79 كە بڕیارێكی تایبەتە بە پاڵپشتی كەرتی كشتوكاڵ.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا ئەو پرۆژەیە كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و دوای بلاوكردنەوەی فۆڕمی تایبەت بە پڕكردنەوەی ئەو قەرزە، 400 جوتیار و خاوەن پرۆژە لەسەرجەم پارێزگاكانی هەرێم داوای قەرزەكەیان كردووە، وەزارەتی كشتوكاڵیش  گرێبەستێكی لەگەڵ بانكی قەرتاسی ئیسلامی واژۆكردووە بۆ ئەوەی قەرزی كشتوكاڵی بدرێتە خاوەن بیرۆكە و پرۆژەكانی كشتوكاڵ.

وتەبێژەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئەوەشی خستەڕوو،  لەكۆی ئەو 400 كەسەی مامەڵەیان پێشكەشكردووە بۆ وەرگرتنی قەرز، زیاتر لە 150 كەسیان پرۆژەكانیان پەسەندكراوە و مەرجەكانی وەرگرتنی ئەو قەرزەیان تێدابووە كە بڕەكەی لە 15 ملیۆن دینارەوە دەستپێدەكات تا 100 ملیۆن دینار ئەوەش بەگوێرەی جۆر و قەربارەی پرۆژەكە دیاری دەكرێت و دەبێت لەماوەی پێنج ساڵدا قەرزە بدرێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this