“پارتى بووه به به‌عسى جاران هه‌ركه‌س رابكات داڵده‌ى ده‌دا و هێزى بۆ دروستده‌كات”

باڵانبۆ محه‌مه‌د، جێگرى سه‌رۆكى لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش له په‌رله‌مانى كوردستان | فۆتۆ: پهرهلهمانى كوردستان
SNN
جێگرى سه‌رۆكى لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان له په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و كه‌سانه‌ى هێز له ده‌ره‌وه‌ى یاسا دروستده‌كه‌ن به‌پێى یاساى تیرۆر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، ده‌شڵێت: “پارتى بووه به به‌عسى جاران هه‌ركه‌س رابكات داڵده‌ى ده‌دا و هێزى بۆ دروستده‌كات”.
بابه‌تى دروستكردنى هێز له ده‌ره‌وه‌ى یاسا یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ى كه ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه له هه‌رێمى كوردستان سه‌رى هه‌ڵداوه، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بینرێت كه كه‌سایه‌تییه سه‌ربازیی و سیاسییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ى یاسا هێزى تایبه‌تیان بۆ دروستده‌كرێت، له نوێترین پێشهاتى ئه‌م بابه‌ته‌شدا ماوه‌یه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگۆى دروستبوونى هێزێك به‌ناوى “هێزى دووپشك” بڵاوبووه‌ته‌وه كه له‌ڕێگه‌ى پارچه ڤیدیۆى كورت و وێنه‌وه خۆیان نمایشده‌كه‌ن.
له‌باره‌ى ئه‌م بابه‌ته‌وه، باڵانبۆ محه‌مه‌د، جێگرى سه‌رۆكى لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان له په‌رله‌مانى كوردستان به SNNى راگه‌یاند، “له‌ڕووى یاساییه‌وه بابه‌تى دروستكردنى هێز له ده‌ره‌وه‌ى یاسا بابه‌تێكى مه‌ترسیداره و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی، هه‌ربۆیه به‌پێى یاساى تیرۆر مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، هه‌ركه‌س له هه‌ر پله‌یه‌كدا بێت هێز دروستبكات له ده‌ره‌وه‌ى یاسا، وه‌ك تیرۆریست یاسا مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كات”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا كێن ئه‌وانه‌ى كه پشتیوانى دروستكردنى هێز ده‌كه‌ن له ده‌ره‌وه‌ى یاسا؟ باڵانبۆ محمه‌د ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “به‌داخه‌وه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان پشتیوانى دروستكردنى هێزه له ده‌ره‌وه‌ى یاسا، جاران هه‌ركه‌س له شاخ تاوانێكى بكردایه رایدهكردهوه بۆ ناوشار و حزبى به‌عس په‌ناى ده‌دا، ئێستاش پارتى هه‌مان رۆڵ ده‌بینێت، هه‌ركه‌س تاوانێك بكات ئه‌و په‌ناى ده‌دات و هێزى بۆ دروستده‌كات، پارتى وه‌ك حزبى به‌عسى جارانى لێهاتووه”.
به وته‌ى باڵانبۆ محه‌مه‌د، “دروستكردنى هێزه له ده‌ره‌وه‌ى یاسا رووى هه‌رێمى كوردستانى لاى هاوپه‌یمانان ناشیرین كردووه”، و ده‌شڵێت: “له كۆتا كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمان ئه‌وان به روونى وتیان: ئه‌گه‌ر ئێوه بتوانن سوپایه‌كى یه‌كگرتوو دروستبكه‌ن و هێزه‌كان یه‌كبگرنه‌وه ئه‌وه ئێمه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك راهێنان و پاڵپشتیتان ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێزه‌كه‌تان یه‌كگرتوو نه‌بێت ناتوانین یارمه‌تیتان بده‌ین. زۆركات ناڕاسته‌وخۆ ئاگادارمان ده‌كه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر یه‌كگرتوو نه‌بین و بابه‌تى دروستكردنى هێز له ده‌ره‌وه‌ى یاسا به‌رده‌وامى هه‌بێت ئارامگرى ئه‌وانیش سنوورى هه‌یه”.
جێگرى لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش له په‌رله‌مانى كوردستان له‌باره‌ى هێزى دووپشك كه ده‌نگۆى دروستكردنى هه‌یه په‌یامێكى ئاراسته‌ى گه‌نجان كرد و وتیشى: “به‌داخه‌وه به‌شێك له گه‌نجانى ئێمه هه‌ڵده‌خڵه‌تێن و په‌یوه‌ندى به‌م هێزانه‌وه ده‌كه‌ن، به‌ڵام داوا له گه‌نجان و دایك و باوكیشیان ده‌كه‌م منداڵه‌كانیان نه‌كه‌ن قوربانى به‌رژه‌وه‌ندى كه‌سیى هیچ كه‌سێك و به كوشتن‌یان نه‌ده‌ن بۆ كه‌س، چونكه ئامانجى سه‌ره‌كى دروستبوونى ئه‌و هێزه گێڕانه‌وه‌ى سه‌رمایه و بازرگانى كه‌سێكى دیاریكراوه، له كۆتایشدا به یاساى تیرۆر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت”.
باڵانبۆ محه‌مه‌د وتیشى: “به‌داخه‌وه ئه‌و كه‌سه‌ى هێزى دووپشكى دروستكردووه، له رابردوودا زۆرترین بانگه‌شه‌ى بۆ نه‌هێشتنى دروستكردنى هێز له ده‌ره‌وه‌ى یاسا ده‌كرد”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









