لە بودجەی ئەمساڵی عێراق مووچە بۆ خێزانە هەژارەکان بڕاوەتەوە

بودجەی عێراق
SNN
سروە محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند: وەزارەتی چاودێری کۆمەڵایەتی لە رۆژی یەکشەممەوە دەست دەکرێت بە ئاشکراکردنی ئەو ماڵە هەژارانەی کە لە ڕێگەی لینکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی فۆڕمان پڕکردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لای هەموان ئاشکرایە کە لە بودجەی ئەمساڵی عێراقدا کە مانگی داهاتوو دێتە پەرلەمان، پارەیەکی زەبەلاح بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەژاری لە عێراق تەرخان دەکرێت و مووچەیەک بۆ ئەو خێزانە هەژارانە دەبڕێتەوە لە ڕێگەی وەزارەتی کارەو کاروباری کۆمەڵاتی عێراق.
وتیشی” لەکاتی ئێستادا ئێمە نارەزایەتیمان دەربڕیوە، چونکە تەنیا گەڕان بەدوای خێزانە هەژارەکانی حەویجەدا دەکرێت و گەڕان بۆ خێزانە هەژارەکانی کەرکوک و هەرێم ناکرێت، گەر ئەم کارەش ئەنجام بدرێت دەبێت لە هەموو پارێزگاکانی عێراق بکرێت نەک تەنیا شوێنێک”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









