كێ بەڵگەیەكی لایە سودمەندبووین لە یەكێك لە حزبەكانی كوردستان، بێمنەتانە با بەچاومانی بداتەوە

مەلا مەزهەر خۆراسانی
SNN
مەلا مەزهەر خوراسانی، روونكردنەوە لەبارەی سەردانەكەی بۆ لای بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دەدات و رایدەگەیەنێت: حەقی خۆمانە لەگەڵ هەر سەرۆك و سەركردەیەكی ئەم وڵات و نیشتمانە دابنیشین و دەیان جاریش دەستخۆشیم لە سەرکردەکانی دیکەی کورد کردووە.
مەلا مەزهەر لەو روونكردنەوەیەی كە ئەمڕۆ هەینی بڵاویكردووەتەوە، جەختی لەوە كردووەتەوە كە لەسەردانەكانی بۆلای سەركردەی لایەنەكان، بەهیچ جۆرێك سوودی ماددی یان بەرژەوەندی شەخسییان نەبووە، راشیگەیاندووە، كێ بەڵگەیەكی لایە ئێمە سودمەندبووین لە یەكێك لەحزبەكانی كوردستان، بێمنەتانە با بەچاومانی بداتەوە.
دەقی روونكردنەوەكە:
ـ بۆڕای گشتی و هەموو دۆست و دڵسۆزانی ئاین و كوردو كوردستان
لەمەر سەردانەكەم بۆلای جەنابی كاك بافڵ كە زۆر كەسایەتی و سەرۆك و سەركردەكانیش سەردانیان كردووەو لەگەڵی دانیشتوون، ئێمەش حەقی خۆمانە لەگەڵ هەر سەرۆك و سەركردەیەكی ئەم وڵات و نیشتمانە دابنیشین و بیروڕا بگۆڕینەوە لەسەر هەر بابەتێك كە سوودی گشتی هەبێت و دەسخۆشی لەكاری چاكەكانیان بكەین.
بەڕێزیان پاش داخستنی كۆمەڵێك شوێنی خراپ دەسخۆشی ئەو هەنگاوەمان لێكردو جەنابیشیان لوتفیان نواند لەنزیكەوە بمان بینن لەباتی جەنابیان بێن ئێمە بەباشمان زانی بچینە لایان و بینیمان.
گفتوگۆی جوانمان كرد كە بەردەوام بێت لەلابردنی ئەو دیاردە نامۆیانە و پەیوەندی خۆیان و هێزو لایەنە سیاسییەكان باشتربێت و درز نەكەوێتە نێوان هێزە سیاسییەكان و دەرفەتی زیاتر بدات بەبینینی زانایانی ئاینی مەجال نەدرێت ڕێخراوە تێكدەرەكان و خەڵكی سوكایەتی بە ئیسلام و پیرۆزیەكان بكەن.
جەنابیان جەختی كردەوە لەسەر هەموو ئەمانەو داوای پشتیوانی لەزانایان كرد بۆ كاری چاكە، ئێمەش وتمان هەر كەسێك چاكەی كرد دەسخۆشی لێدەكەین و ڕەخنەش لەخراپە دەگرین و بەئاشكراش لەكۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئاماژەمان پێدا.
ئیدی غەیبەتی هیچ حزب و لایە نەك نەكراوە بۆ بابەتی شەخسیش نەچوینەتە ئەوێ باسی حزبایەتیش نەكراوە.
هەروەكو چۆن لەڕابوردوودا بەرپرسە باڵاكانی كوردستان هەر هەنگاوێكی جوانیان نابێت دووعای خێرمان بۆ كردوون دەسخۆشیمان لێكردوون بۆ بەردەوام بونیان لەكاری چاك لەوانە دەیان جار دەسخۆشیمان لە جەنابی ڕێزدار سەرۆك مسعود بارزانی و لە جەنابی كاك مەسرور سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و جەنابی نێچرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كردووە لە كاك ئومێد خۆشناو پارێزگاری شاری هەولێر لە دكتۆر فرسەتی ڕەحمەتی كردووە.
جەنابی مامۆستا صلاح الدین محمد بهاءالدین مان دەیان جار بینیوە، سەردانی جەنابی مامۆستا مەلا عەلی باپیر كردوە دەیان جاریش پەیوەندی تەلەفونی لەنێوان دەیان بەرپرسی پلەباڵادا ڕوویداوە لەسەرۆكی پەرلەمان و بەرپرسی لق و مەڵبەندەكان و جەنابی كاك سیداد بارزانی دەیان دڵسۆزی تر كە لەم بابەتانەدا بەهیچ جۆرێك سودی مادی یا بەرژەوەندی شەخسیمان نەبووە، كێش بەڵگەیەكی لایە ئێمە سودمەند بووین لەیەكێك لە حزبەكانی كوردستان بێمنەتانە با بەچاومانی بداتەوە.
بەردەوامیش دەبین لە دەست و پەیوەندی كۆمەڵایەتی دۆستایەتی و دوور لەحزبایەتی لەپێناو ئاین و كوردو كوردستان
براتان
دكتۆر مظهر خوراسانی
2023/1/13
ڕۆژی هەینی پیرۆز
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









