ئەوانەی بانگەشەی سەروەربوونی یاسای دەكرد ئێستا خۆی لەدەرەوەی یاسا هێزی نایاسایی دروست دەكات

عوسمان سێدهرى، ئهندامى فراكسیۆنى سهوز له پهرلهمانى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
جیگری سەرۆكی لیژنەی پێشمەركە لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات دروستكردنی هێز لەدەرەوەی یاسا ئاماژەیەكی مەترسیدارە و سەركەوتوو نابێت، هاوكات لەلایەن كەسێكیشەوە سەر پەرشتی ئەو هێزە بكریت كە بۆخۆی پێشتر بانگەشەی سەروەری یاسای دەكرد ئێستا لەدەرەوەی یاسا خەریكی دروستكردنی هێزی نایاساییە.
عوسمان سێدەری، جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: دروستكردنی هێز لەلایەن كەسێك كە پێشتر بۆخۆی بانگەشەی بۆ سەروەربوونی یاسا دەكرد كارێكی پێچەوانەی قسەكانی خۆی دەكات، چونكە ناكرێت كاتێك خۆی دەستەڵاتی هەبوو یاسا سەروەرە و لە بەرژەوەندی خۆی بوو بەڵام كە دەستەڵاتی نەما پێشێلی هەمان ئەو یاسایە بكات كە بۆخۆی بانگەشەی سەروەربوونی بۆ دەكرد.
ئاماژەی بەوەشكرد، دۆخی هەرێمی كوردستان ئەوە هەڵناگرێت لە دەرەوەی یاسا هێزی نایاسایی دروستبكرێت، هاوكات لە هەرێمی كوردستانیش یاسا بوونی هەیە و سزا بۆ ئەو كەسانە دانراوە كە لە دەرەوەی یاسا چەك هەڵدەگرن بەتایبەت ئەگەر چەكی قورسیش بێت ئەوە بەهەموو شێوەیەك ڕێگەپێنەدراوە بۆیە ئەگەر لەدەرەوەی یاسا هەر هێزێكی چەكدار دروستبكرێت و حكومەتی هەرێمیش بێدەنگی هەڵبژێرێت ئەمە ئاماژەیەكی مەترسیدارە.
جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، كاتێك یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لێكتێنەگەیشتنێك لە نێوانیان ڕوودەدات، ئەمە ناكاتە ئەوەی كەسانی دیكە لەدەرەوەی یاسا ئەم لێكتێنەگەیشتنە بۆ خۆیان بقۆزنەوە، چونكە دواجار لەپەرلەمانی كوردستان یاسای قەدەغەكردنی چەك دەركراوە و ڕێگە بە هیچ كەسێك نادرێت لەدەرەوەی یاسا چەك هەڵبگرێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









