کەشناسی: بەفر و باران و کڕێوە دەبارێت

0
3014

SNN-

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەگەری نمەباران و بارینی کڕێوە و بەفر هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان و پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ هەینی 13ی کانوونی دووەمی 2023، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە کات و ناوچەی جیاجیا . لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان ئەگەری بارینی کەمێک کڕیوە هەیە و پلەکانی گەرماش نزمتر دەبنەوە.

هەروەها سبەینێ شەممە 14ی کانوونی دووەمی 2023، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران لە هەندێک ناوچە بە تایبەت لە ناوچەکانی هەڵەبجە و سلێمانی و گەرمیان، لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور ی رۆژهەڵات ئەگەری بارینی کڕێوە و بەفرێکی کەم هەیە و پلەکانی گەرماش زیاتر نزمدەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 12 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 9 پلەى سیلیزى
دهۆک : 12 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 14 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 9 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 12 پلەى سیلیزى
سۆران : 8 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 15 پلەى سیلیزى

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this