كۆشكی سپی بە مەرج ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر فرۆشتنی فڕۆكه‌ی ئێف 16 به توركیا دەدات

فرۆکەیەکی تورکی جەنگی لە جۆری-F-16
SNN
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بڕیاری خۆی سه‌باره‌ت به فرۆشتنی فڕۆكه‌ی (ئێف 16) ی نوێ به توركیا و چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكانه‌ی ئێستا هه‌ن، به مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی، ڕه‌وانه‌ی لیژنه په‌یوه‌ندداره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نی پیران كردووه، واچاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌فته‌ی داهاتوو به فه‌رمی ڕابگه‌یه‌ندرێت.
لای خۆیه‌وه، ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی ئه‌مریكییه‌وه بڵاویكرده‌وه، هه‌ر چه‌نده هێشتا پڕۆسه‌ی فرۆشتنی ئه‌و فڕۆكانه به توركیا له قۆناغی پێداچوونه‌وه‌دایه، به‌ڵام تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌نكه‌ره دژایه‌تی په‌یوه‌ندییكردنی سوید و فنله‌ندا به هاوپه‌یمانیی ناتۆوه بكات، ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر فرۆشتنه‌كه نادرێت.
له كۆتاییه‌كانی 2021ـه‌وه توركیا داوای 40 فڕۆكه‌ی ئێف16ی له ئه‌مریكا كردووه كه به‌هاكه‌یان 20 ملیار دۆلاره، له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆ كۆنگرێس ئه‌وه‌ش هاتووه كه فڕۆكه‌ی ئێف35یش به یۆنان ده‌فرۆشێت.
له ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر فرۆشتنی پێداویستی سه‌ربازیی به وڵاتان بدرێت، نابێت كۆنگرێس له 15رۆژدا بۆ وڵاتانی ناتۆ و 30 رۆژ بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ناتۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕێت.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
11كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









