“محەمەد شياع سودانی ئامادەيە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت”

0
387

SNN-عەلی حەمەسەعید

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات: بەغدا نیاز پاكی خۆی بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان دەربڕیوە بەڵام هەرێمی كوردستان بەجدی نەهاتووەتە پێش بۆ چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكان، جەختیش دەكاتەوە ئەگەر هەرێمی كوردستان پابەندی ڕێككەوتن و ڕادەستكردنی نەوت بێت بەغدا ئامادەیی دەبڕیوە بە دابینكردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم.

د.بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بەSNNی ڕاگەیاند: حكومەتی عێراقی نیازپاكی خۆی بۆ چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكانی لەگەڵ هەرێم دەربڕیوە بەڵام حكومەتی هەرێم سیاسەتێكی ڕوونی نییە و وەك پێویست نەهاتووەتە پێشەوە بۆ چارەسەركردنی سەرجەم كێشەو گرفتەكان، بەجۆرێك ئەگەر حكومەتی هەرێم ئامادەی ڕێككەوتن بێت و پابەند بێت بەو ڕێككەوتنەوە حكومەتی عێراقیش پابەند دەبێت بە جێبەجێكردنی ئەو ڕێككەوتنەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتی عێراقی ئامادەیی دەربڕیوە كە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین بكات و هەروەها  ساڵانە 400 لیتر نەوت بە كە بۆ هەر بەرمیلێك بە نرخی 40 هەزار دینار بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دابین بكات، بەمەرجێك هەرێم پابەندی ڕێككەوتن و ڕادەستكردنی نەوتەكەی بێت.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ بریكاری وەزارەتی نەوتی عیراقدا چەند جارێك لەسەر بەشە نەوتی هاوڵاتیان گفتوگۆمان كردووە و جەختی لەوەكردووەتەوە كە ئەگەر هەرێم نەوتەكەی رادەستبكات ساڵانە دوو بەرمیل نەوت بە نرخی 40 هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێك دەدرێتە هاوڵاتییان بەڵام حكومەتی هەرێم ئامادەنییە نەوت رادەست بكات و پرسی موچەی فەرمانبەرانیش لەگەڵ بەغداد یەكلایی بكاتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this