“بەیاننامەكەی سەرۆكی حكومەت دەریخست ئەو پیاوی بەڕێوەبردنی حكومەت نییە”

0
384

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات لە بەیاننامەكەی سەرۆكی حكومەتەوە بۆم دەركەوت كە ئەو پیاوی بەڕێوەبردنی حكومەت نییە، چونكە لەلایەك داوای سەروەری یاسا دەكات و لەلایەكی دیكەشەوە بۆخۆی یاسا دەشكێنێت، هاوكات ڕەفتارەكانی پارتی و سەرۆكی حكومەت ئەوەیان سەلماندووە كە حكومەت تەنها بۆ بەشێكی هەرێمی كوردستانە و بەشێكی دیكەی پەراوێزخراوە.

شیرین یونس، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: من كە نوسینەكەی سەرۆكی حكومەتم بینی زۆر سەرسام بووم چونكە تێگەیشتم ئەوپیاوە حكومەتی پێ بەڕێوەناچێت، چونكە لەلایەك داوای یاسا دەكات لەلایەكی دیكەوە خۆی گەورەترین یاسا شكێنی و پێشێلی یاسا دەكات، بۆیە خەڵكی كوردستان ئەو ڕاستییە باش دەزانن كە ئەم حكومەتە هیچ سیمایەكی شارستانی و حكومڕانی پێوەنیە و بەتەواوی خێڵەكییە، بەتایبەت لە سیناریۆی شەهید هاوكاردا ئەوەمان بینی كە نە دادگا هەیەو نە یاسا، بەڵكوو هەمان ڕەفتاری بەعسمان بەبیرهاتەوە كە لەگەڵ عەبدوولكەریم قاسم كردیان.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لە پەیامەكەی مەسروبارزانی ئەوەش سەلمێندرا كە پارتی و سەرۆكی حكومەت بۆخۆیان هەوڵی دوو ئیدارەیی دەدەن و نایانەوێت حكومەت یەكبگرێتەوە، چونكە لە پەیامەكەی ئەمڕۆی سەرۆكی حكومەت قەزای كۆیەی وەك بە شێك لە ئیدارەی سلێمانی حسابكردووە لەكاتێكدا لەڕووی ئیدارییەوە سەر بەپارێزگای هەولێرە، باشە مادام كۆیە وەك بەشێك لە هەولێر حیسابە بۆچی تائێستا دووسایدەكەیان تەواونەكردووە لەكاتێكدا بەقەد نیوەی پارەی شەقامی 150تری تێدەچێت و دووپارێزگاش دەبەستێتەوە بە پایتەختەوە.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە پێمان خۆشە پرۆژەی زۆر گرنگ لە پرۆژەی 150 مەتریش بۆ هەموو شارێك ئەنجام بدرێت، بەڵام لەم بارودۆخەدا كە زۆرێك لە شاروشارۆچكەكانی دیكەی هەرێم بە تایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە پێویستیان بە پرۆژەی خزمەتگوزارییە پرۆژەی دووسایدی 150 مەتری پێویست نەبوو چونكە تەنانەت بەشێكی زەویەكانی نێوان سەت مەتری و سەت و بیست مەتریش چۆڵن ئەوە لەڕوی ئابوریەوە پێیدەگوترێ بەهەدەردانی پارەو خۆنمایش كردن چونكە حكومڕان دەبێ بزانێت ئەولەویەت چییە و نابێت خەریكی نمایش بێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this