“لە كۆتاییدا دەركەوت ئەم كابینەیە تەنها كابینیەك بوو بۆ خۆسەپاندن و جیاكاری”

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات لە مێژووی حوكمڕانی كوردیدا ئەم كابینەیەی ئێستا خراپترین كابینە بووە، چونكە هەر لەسەرەتاوە هاووڵاتیان بە گومانەوە لەكارەكانی سەرۆكی حكومەتیان دەڕوانی بەڵام ئێستا بۆیان ڕوون بویەوە كە كابینەكەی مەسروبارزانی تەنها كاری خۆسەپاندن و جیاكاری بووە لە نێوان شاروشارۆچكەكان.
ئاراس محەمەد ئاغا، ئەندامی سەرکردايەتی يەکێتی نشتیمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: هەر لە سەرەتای دەستبەكار بوونی ئەم كابینەیەوە هاووڵاتیان گومانی ئەوەیان هەبوو ئەوەی سەرۆكایەتی ئەم حكومەتە دەكات نەتوانێت بە باشی كارەكانی خۆی ڕاپەڕێنێت و سەركەتووبێت، بەڵام دواجار گوومانەكانیان بووبەڕاستی، چونكە لە مێژووی حوكمڕانی كوردیدا كابینەی نۆی حكومەت بە سەرۆكایەتی (مەسرور بارزانی) خراپترین كابینەبووە، چونكە لە بری خزمەتگوزاری و پێشخستنی شاروشارۆچكەكان تەنها كاری سەرەكی خۆپەساندن و جیاكاری بووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، خەبات و قوربانیدانی هاووڵاتیان بۆ ئمە نەبوو حكومەتێك پێكبهێندرێت جیاكاری و جیاوازی بكات لە نێوان شاروشارۆچكەكان و شیرازەی كۆمەڵایەتی هاووڵاتیان تێكبدات، بەڵام بەداخەوە لە سایەی ئەم حوكمڕانییەی ئێستای (مەسرور بارزانی) هاووڵاتیان لەهەولێر و دهۆك دڵنیانین لە پاراستنی سەروماڵیان، چونكە حزبەكەی سەرۆكی حكومەت بە ئارەزووی خۆیان كێیان بوێت تۆمەتباری دەكەن و كام تاوانباریشیان بوێت ئازادی دەكەن و پلەو پۆستی باڵای پێدەدەن، بەڵام سەرۆكی حكومەت باسی سەروەری یاسا دەكات.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، پارتی و سەرۆكی حكومەت بانگەشە بۆ ئەوە دەكەن كە هەڵبژاردن بەڕێوە بچێت بەڵام یەكێتی ڕێگرە، بەڵام بۆ هاووڵاتیانیان ڕوونەكردووەتەوە كە ئەوان پێش ئەوەی هەڵبژاردن بكەن 11 كورسیان بۆخۆیان مسۆگەر كردووە لە ژێرناوی پێكهاتە و كەمینەكان، یەكێتی هەموو كات ئامادەی هەڵبژاردنە بەڵام بەو خواستەی پارتی نا كە دەیەوێت بە دەنگی مردووەكان كورسیەكانی پەرلەمان بۆخۆی مسۆگەربكات چونكە دەزانێت هاووڵاتیان متمانەیان بە پارتی نەماوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









