لینکی دامەزراندن بۆ هاووڵاتییانی هەرێم لە پاسەوانی سنوور بڵاوکرایەوە

SNN-
وهزارهتی ناوخۆی عێراق، دەرفەتی دامەزراندنی بۆ 3000 کەس راگەیاند و ئەو کەسانەی ئارەزوومەندن دەتوانن تا رۆژی 18ی کانوونی دووەمی2023 لە رێگەی فۆرمی ئەلیکترۆنییەوە فۆڕمەکە پڕبکەنەوە.
کاروان خۆشناو، وتەبێژی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنور لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا دەڵێت، شەوی رابردوو دهرگای دامهزراندن بۆ 3000 کەس کرایەوە، بۆئەوەی ببنە پاسەوانی سنوور، فۆرمەکە بۆ ماوەی سێ رۆژ کارا دەبێت و لەئێستادا هاووڵاتییانی هەرێم دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربکەن، تاوەکو بتوانن لە ریزی هێزهكانی پاسهوانی سنور خزمەت بکەن.
کاروان خۆشناو چۆنێتی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە رووندەکاتەوە و دەشڵێت:” دەرفەتی دامەزراندنەکە بۆ هەموو عێراق دەبێت، بەڵام پشکی سەرەکی بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەبێت، دامەزراندنەکەش لەرێگەی پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنی دەبێت”.
فەرماندەی پاسەوانی سنوری عێراق سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدڕاڵە، لە نزیکەی 50 هەزار پاسەوان پێکهاتوون کە شەش فەرماندە لەخۆدەگرێت، فەرماندەی ناوچەی یەک تایبەتە بە هەرێمی کوردستان.
لەم بەستەرەوە فۆڕمەکە پڕ بکەرەوە.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









