“پارتی لەسەر داهاتی گشتی هێز بۆ کادر و فەرماندە سەربازییەکانی لایەنەکانی دیکە دروستدەکات”

0
574

SNN-عەلی حەمە سەعید

ئەندامێکی پەیوەندییە كوردستانییەكانی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند، پارتی لەسەر داهاتی گشتی كادر و فەرماندە سەربازییەكانی لایەنەكانی دیكە داڵدە دەدات و هێزیان بۆ دروست دەكات.

رەوەند شەهید غەریب، ئەندامی پەیوەندییە كوردستانییەكانی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: سەرۆكی حكومەت بۆ شێواندنی بارودۆخی سنووری پارێزگای سلێمانی ئامادەیە یاسا بشكێنێت و هێز بۆ كەسانێك دروست بكات كە شایستەی ئەو هێزە نین، بەڵام بۆ ژێر دەسەڵاتی پارتی رێگە بە هیچ كەسێك نادات هێزی هەبێت، ئەمەش سیاسەتی دووفاقی تیمی پارتی لەحكومەت نیشاندەدات، هەر ئەمەشە وایكردوە یەكێتی داوای كۆتایی هێنان بەو سیاسەتە دەكات كە لە دژی یەكێتی و سنوری پارێزگای سلێمانی گیراوەتەبەر.

ئاماژەی بەوەشكرد، پارتی لەسەر داهاتی گشتی كادر و فەرماندە سەربازییەكانی لایەنەكانی دیكە داڵدە دەدات و هێزیان بۆ دروستدەكات، ئەمەش لایەنە كوردستانییەكان و خەڵكی هەرێمی كوردستانی تەواو نیگەران كردووە، لەكاتێكدا پارتی خۆی بە زۆرینە و پێكهێنەری سەرەكی حكومەتی هەرێم دەزانێت، لەگەڵ ئەوەشدا یەكەمین حزبە كەلە بەرژەوەندی خۆی یاساشكێنی دەكات و هێزی چەكدار بۆ كەسانێك دروست دەكات كە دەبنە هەڕەشە بۆسەر ئارامی هەرێمی كوردستان بەگشتی و سنووری پارێزگای سلێمانی بەتایبەتی.

ئەو بەرپرسەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، پارتی دیموكراتی كوردستان، داڵدەی تۆمەتباران و لە یاسا دەرچووان دەدات و زۆرجاریش بە مەبەست فەوج و هێزیان بۆ دروستدەكات و دەیانپارێزێت، ئەمە جگە لەوەی بەئاشكرا دەست لە كاروباری دادگاكان وەردەدات، یاخود سیناریۆ بۆ كەیسەكان دروستدەكات و بەلاڕێیاندا دەبات، ئەمەش لایەنە كوردستانییەكانی نیگەران كردوە.

بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN بە پشت بەستن بە یاسای تیرۆری ژمارە 3ـی ساڵی 2006 هەیە، لەم یاسایەدا بەروونی ئەوە خراوەتەڕوو هەر هێزێك بە نایاسایی لە هەرێمی كوردستان دروست ببێت، وەكو هێزێكی تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this