ئەندامێكی لیژنەی مافی مرۆڤ: ئازادی رادەربڕين لە کابينەکەی مەسرور بارزانی بانگەشەیەكی بێبنەما بوو

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكی لەمافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات ئەوەی ئەم كابینەیە بانگەشەی بۆ دەكرد لە ئازادی ڕادەربرٍین هیچ بنەمایەكی نەبوو چونكە لەم كابینەیەدا ئازادی ڕادەربڕین بەتەواوی بەرتەسككراوەتەوە ورۆژ لە دوای رۆژ رەوشی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان بەرەو خراپتر دەچێت و لە پاشەكشەدایە.
زكری ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكی لەمافی مرۆڤ لەپەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەی چاوەڕێمان دەكرد لەم كابینەیەدا ڕەوشی مافەكانی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین فراوانتر بكرێت و زیاتر پەرەی پیبدرێت بەڵام بەداخەوە پێچەوانەكەی دەرچوو، چونكە رۆژ لە دوای رۆژ رەوشی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان بەرەو خراپتر دەچێت و لەپاشەكشەدایە، ئەوەش نەك بە قسەی ئیمە بەڵكوو بەگوێرەی ڕاپۆرتە نیودەوڵەتەییەكان كە لەسەر ڕەوشی مافەكانی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان بڵاویان كردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم كابینەیە بەراورد بە كابینەكانی دیكەی حكومەتی هەرێم رەوشی مافەكانی مرۆڤ خراپتربووە، بەجۆرێك لە ئێستادا زیاد لە لە شەش هەزار كەس لە زیندانەكانی هەرێمی كوردستانن و بەشێك لەو زیندانییانەش وەك دەستگیكراوانی بادینان لەزیندان پێشێلكاری بەرامبەر بە مافەكانیان دەكرێت، ئەوە سەرەڕای ئەوەی دادوەری ئەو دادگایانەی سنوری پارێزگای هەولێر و دهۆك لەژێر فشاری حزبدا بڕیارەكانیان دەردەكەن.
ئەو ئەندامەی لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكی لەمافی مرۆڤ ئەوەشی خستەڕوو، وڵاتان و رێكخراوە جیهانییەكان چاویان لەسەر هەرێمی كوردستانە، ئەگەر بەم عەقڵییەتەوە بەردەوامبین، رەوشی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان زۆرخراپتردەبێت و پشتیوانی نێودەوڵەتی لەدەستدەدەین، چونكە راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان بە ئاشكرا ئاماژە بەخراپی رەوشی ئازادی رادەبڕین لە هەرێمی كوردستان دەدەن، كە نەدەبوو بەمشێوەیە بوایە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









