“2022 ده‌ستبه‌سه‌ركردنى رۆژنامه‌نووسان به‌بێ بڕیارى دادگا بۆ زیاتر له دوو هێنده به‌رزبووه‌ته‌وه”

راگه‌یاندنى راپۆرتى ساڵى 2022 سه‌نته‌رى میترۆ تایبه‌ت به پێشێلكارى به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان | فۆتۆ: Metro Center
SNN
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16ى كانونى دووه‌م، سه‌نته‌رى میترۆ بۆ داكۆكى كردن له مافى رۆژنامه‌نووسان راپۆرتى ساڵانه‌ى خۆى بڵاوكرده‌وه و ئاشكرایكرد، ساڵى رابردوو 431 پێشێلكاری بەرانبەر بە 301 رۆژنامەنووس و دامەزراوەی میدیایی تۆماركراون.
سه‌نته‌رى میترۆ سه‌نته‌رێكى تایبه‌ته به داكۆكى كردن له مافى رۆژنامه‌نووسان له هه‌رێمى كوردستان و باره‌گا سه‌ره‌كییه‌كه‌ى له شارى سلێمانیه. راپۆرتى ساڵانه و شه‌ش مانگى هه‌یه تایبه‌ت به پێشێلكارییه‌كان به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان.
ئه‌مڕۆ سه‌نته‌ره‌كه له شارى سلێمانى راپۆرتى ساڵى 2022ى بڵاوكرده‌وه و ئاشكرایكرد، “ساڵى رابردوو 431 پێشێلكاری بەرانبەر بە 301 رۆژنامەنوس و دامەزراوەی میدیایی تۆماركراون. لە نێو پێشێلكارییەكاندا 195 رێگری لە روماڵ هەبون، لەگەڵ 68 حاڵەتی زەوتكردن و شكاندنی كەلوپەلی رۆژنامەوانی، جگە لە 46 حاڵەتی هێرش و هەڕەشە و سوكایەتی”.
سه‌نته‌رى میترۆ له راپۆرته‌كه‌یدا ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، “دەستبەسەركردنى رۆژنامه‌نووسان بەبێ بڕیاری دادگا 64 حاڵەت بووە، هاوكات دەستبەسەركردن بەبڕیاری دادگا چوار حاڵەت هەبووە”.
له راپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، “لێدان و برینداركردن 46 حاڵەت تۆماركراوە، داخستنی كەناڵ یەك حاڵەت، هێرشی موشەكی دوو حاڵەت، هەڵكوتانە سەر ماڵی رۆژنامەنوس سێ حاڵەت، هێرشی ئەلیكترۆنی شەش حاڵەت و پڕكردنەوەی بەڵێننامە بە رۆژنامەنوسان 16 حاڵەت بووە”.
بەپێی ئامارەكانی سەنتەری میترۆ ساڵى رابردوو ساڵێكى باش نه‌بووه بۆ رۆژنامه‌نووسان له هه‌رێمى كوردستان، چونكه، “ئامارەكانی پێشێلكاری زیادیانكردووە بەوپێیەی لە ساڵی 2021دا 353 حاڵەتی پێشێلكاری بەرانبەر بە 260 رۆژنامەنوس و دامەزراوەی میدیایی هەبون”.
لە پێشێلكارییەكانی ساڵی 2021دا بریتی بوون له رێگری و جیاكاری 189 حاڵەت، لێدان و سووكایەتی 81 حاڵەت، دەستبەسەركردن بەبێ بڕیاری دادگا 25 حاڵەت، زەوتكردنی كەلوپەلی رۆژنامەوانی 25 حاڵەت، هەڕەشەكردن 13 حاڵەت، شكاندنی كەلوپەلی رۆژنامەوانی حەوت حاڵەت، تەقەكردن لە رۆژنامەنوس یەك حاڵەت، سزادانی رۆژنامەنوسان بەدەر لە یاسای رۆژنامەوانی چوار حاڵەت، هەڵكوتانەسەر و داخستنی بارەگای كەناڵەكان دوو حاڵەت و پڕكردنەوەی بەڵێننامە بە رۆژنامەنوسان شەش حاڵەت تۆماركرابوو.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
13كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









