پارتى هه‌ڵدانه‌وه‌ى په‌ڕه‌یه‌كى نوێى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى راگه‌یاند

لۆگۆى پارتى دیموکراتى کوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، په‌ڕه‌یه‌كى نوێ له په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتى هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه، جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتى چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18ى كانونى دووه‌م، مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كۆبووه‌وه و له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش راگه‌یه‌نراوێكیان بڵاوكرده‌وه كه تێیدا ئاماژه به‌وه‌كراوه، ”
بۆ یه‌كڕیزی گه‌لی كوردستان به‌رانبه‌ر ئاڵه‌نگاری و گرفته‌كان و جێبه‌جێكردنی بڕیاری كۆنگره‌ی ١٤ی پارتیمان و بڕیاری سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێمان له په‌یوه‌ندیه‌كانماندا راگەیاند، بۆیه لێره‌وه هه‌ر وه‌ك پێشتریش ده‌ستپێشخه‌ریمان كردووه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و له وه‌ڵامی بروسكه‌شیان به‌ڕوونی ئاماژه‌مان پێداوه كه هه‌بوونی تێبینی و گرفت به بروسكە یان باسكردن له ڕاگه‌یاندن چاره‌ناكرێت، بەڵکو ڕێگای سیاسی و مه‌ده‌نیانه كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی و باسكردن و مناقه‌شه‌كردنی ته‌واوی تێبینی و گرفته‌كانمانه به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر، ئێستایش دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه ئێمه له پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده‌ین بۆ كۆبوونه‌وه و گفتوگۆ و چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان، هەر ئەمەش به‌ڕێگایه‌كی دروست و هاوچه‌رخ ده‌زانین کە لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی و ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌ستده‌كه‌ین به گفتوگۆ و بیروڕا گۆڕینه‌وه”.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا له‌باره‌ى بابه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌وه ئه‌وه‌شهاتووه، ئێستایش مه‌كته‌بی سیاسی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ده‌بێت چیدی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبونه‌وه‌كانی په‌كنه‌خرێ و له زووترین كاتدا كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجامبدات و ئه‌م هه‌نگاوانه بگرێته به‌ر:
-هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن ئه‌وله‌ویه‌تی پێبدرێت لەگەڵ چه‌سپاندنی بابه‌تی چوار بازنه‌یی و به‌كارهێنانی تۆماری بایۆمه‌تری دوایین هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
-هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی كارابكرێته‌وه و پۆسته فه‌ڕاغه‌كانی نێو كۆمسیۆن پڕبكرێنه‌وه.
-داوا له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین پێداویستییه ئیدارییەکان و بودجه‌ی پێویست بۆ هه‌ڵبژاردن له‌م ساڵدا دابین بكات.
-داوا له به‌ڕێز سەرۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین به‌گوێره‌ی رێککارە یاساییه‌كان رۆژی هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆیدا ده‌ستنیشان بكات.
-هه‌روه‌ها داوا له ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین پاڵپشت بن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له ساڵی 2023 لەو واده یاساییەدا كه دیاریده‌كرێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









