
كۆبوونهوهى جێگرى سهرۆكى ئهنجوومهنى وهزیران و کونسوڵی گشتی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان | فۆتۆ: Azhi Omar
SNN
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لە شاری سلێمانی پێشوازی کرد لە ڕۆزی کەیڤ کونسوڵی گشتی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان و وێڕای بەخێرهاتن لەبارەی هەندێک پرسەوە بیروڕایان گۆڕییەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا كه ئهمڕۆ چوارشهممه 18 کانوونی دووەمی 2023، بهڕێوهچوو قوباد تاڵەبانی بەخێرهاتنی کونسوڵی گشتی نوێی بەریتانیای کرد لە هەرێمی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە کارەکانی، لە بەشێکی تری دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر کێشە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان.
لەبارەی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا قوباد تاڵەبانی جەختی لە زاڵبوون بەسەر ئاستەنگ و لەمپەرە ناوخۆیییەکان کردەوە بەمەبەستی داکۆکی لە مافە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2023 بەو پێیەی شایستەییەکی نیشتمانی سەرجەم پێکهاتەو چین و توێژەکانی هەرێمی کوردستانە.
هەر دوو لا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و کاری هاوبەش کردەوە لە قۆناغی داهاتوودا.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









