“پێشوازى له بڕیارى به‌جێنۆساید ناساندنى كۆمه‌ڵكوژى ئێزدیه‌كان ده‌كه‌م”

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشوازی لە بڕیارەکەی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکەم بۆ بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژیی خوشک و برا ئێزیدییەکانمان، ده‌شڵێت: ” هیوادارم ئەم بڕیارە بوێرانەیەی ئەڵمانیا هاندەرێکی گرنگ بێت تاوەکو وڵاتانی تریش”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19ى كانونى دووه‌م، په‌رله‌مانى فیدراڵى ئه‌ڵمانیا به‌كۆى ده‌نگ كۆمه‌ڵكوژى ئێزدییه‌كانى به جینۆساید ناساد.بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه كه تێیدا هاتووه، “پێشوازی لە بڕیارەکەی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکەم بۆ بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژیی خوشک و برا ئێزیدییەکانمان. ئەم بڕیارە هەنگاوێکی گرنگە بە ئاڕاستەی یەکخستنی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ قەرەبووکردنەوە و گەڕاندنەوەی ماف بۆ ئێزیدییەکان. هیوادارم ئەم بڕیارە بوێرانەیەی ئەڵمانیا هاندەرێکی گرنگ بێت تاوەکو وڵاتانی تریش هەنگاوی لەم شێوەیە بگرنەبەر”.
له به‌شێكى تر‌ى په‌یامه‌كه‌دا سه‌رۆكى یه‌كێتى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، “یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک هەمیشە هاوکار و پشتیوان دەبێت لە پاراستنی ئێزدییەکان و کەلتوورە رەسەنەکەیان، وەکچۆن سەرسەختانە هەوڵ بۆ سۆراغ و گەڕاندنەوەی ئەو ئازیزانەمان دەدات کە تاوەکو ئێستا چارەنووسیان نادیارە”.
په‌سه‌ندكردنى پرۆژه یاساى به جينۆساید ناساندنى كۆمه‌ڵكوژى ئێزدییه‌كان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا دواى ئه‌وه هات له ماوه‌ى رابردوودا دوزەن تێکاڵی، بە ڕەچەڵەک ئێزیدی و ئەندامی حزبی مەسیحی دیموکراتی ئەڵمانیا پرۆژه‌یاساكه‌ى پێشكه‌شى په‌رله‌مان كرد.
یاساكه له 20 بەند پێكهاتووه، حزبەکانی بەشداری حکومەت و ئوپۆزیسیۆن پێنجشه‌ممه 19ى كانونى دووه‌م،به كۆى ده‌نگ په‌سه‌ندیان كرد.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









