قوباد تاڵەبانی: نابێت ناکۆکییە سیاسییەکان رێگربن لەبەردەم ریفۆرم لە هێزەکانی پێشمەرگەدا

SNN
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەفدێکی سەربازی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ژەنەڕاڵ ئەندروو گارنەر جێگری فەرماندەیی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا جەختی لەسەر بەردەوامی ریفۆرم لە وەزارەتی پێشمەرگە کردەوە و رایگەیاند: نابێت ناکۆکییە سیاسییەکان رێگربن لە بەردەم ریفۆرم لە هێزەکانی پێشمەرگەدا.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی پێنج شەمە، 19ی کانوونی دووەمی 2023 لە هەولێر بەڕێوەچوو، گفتوگۆ کرا لە بارەی رەشنووسی پڕۆژەی ریفۆرم لە هێزەکانی پێشمەرگە و هەردوولا هاوڕابوون کە بۆ پرۆسەی ریفۆرم و رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەبێت رێککەوتنێک لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا بکرێت کە هەم قابیلی جێبەجێکردن بێت و هەم روون و شەفاف بێت و لایەنەکان پێوەی پابەندبن.
جێگری سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوەکەدا جەختی کردەوە سەرباری هەموو ناکۆکییەکی سیاسی لەنێوان لایەنە سیاسییەکان، بەردەوام دەبن لە پرۆسەی ریفۆرم و بە دامەزراوەیی کردنی زیاتری هێزەکانی پێشمەرگە و راشیگەیاند نابێت ناکۆکییەکان رێگربن لە بەردەم پرۆسەی ریفۆرمدا.
وەفدی هاوپەیمانان ستایشی هەڵوێستی قوباد تاڵەبانییان کرد کە بەردەوام پشتگیری لە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کردوە و جەختیشیان کردەوە کە دەبێت دەسەڵاتی زیاتر بدرێت بە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئەوەی هەنگاوەکانی چاکسازی خێراتر و باشتر بەرەوپێش بچن.



نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









