له چه‌ند رۆژى داهاتوودا نرخى دۆلار به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو داده‌به‌زێت

دراوى عێراقى و دۆلارى ئه‌مریكى | فۆتۆ: Charles Wollertz
SNN
شاره‌زایه‌كى ئابوورى رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیارى گۆڕینى پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى به‌هۆى كه‌متوانایی پارێزگارى پێشووه‌وه بوو ، ده‌شڵێت: “له چه‌ند رۆژى داهاتودا نرخى دۆلار دابه‌زین به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24ى كانونى دووه‌م، نه‌بیل ته‌میمى، شاره‌زایی ئابوورى رایگه‌یاند، “به دوورى ده‌زانم كه دوورخستنه‌وه‌ى مسته‌فا غالب، پارێزگارى پێشووى بانكى ناوه‌ندى په‌یوه‌ندى به هۆكارى سیاسیه‌وه هه‌بێت، به‌ڵكو په‌یوه‌ندى به رۆڵ و تواناى پارێزگاره‌وه هه‌بوو له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ناجێگرى نرخى دراو، چونكه له ماوه‌ى رابردوودا سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق پاڵپشتى سه‌رجه‌م ئه‌و رێوشوێنانه‌ى كرد كه له‌لایه‌ن بانكى ناوه‌ندییه‌وه گیرانه‌به‌ر بۆ دابه‌زاندنى نرخى دۆلار”.
ئه‌و شاره‌زا ئابوورییه باس له ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نهێنى ده‌كات كه روویداوه پێش ئه‌وه‌ى پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى له پۆسته‌كه‌ى دووربخرێته‌وه و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا فیدراسیۆنى ژووره بازرگانییه‌كان، پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى و سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ئاماده بوون، وه‌ڵامه‌كانى پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى بۆ سه‌رۆكوه‌زیران باوه‌ڕپێهێنه‌ر نه‌بوون”.
ئه‌و شاره‌زا ئابورییه ده‌شڵێت: “ئه‌گه‌رى هه‌یه خراپى وه‌ڵامه‌كانى مسته‌فا غالب له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هۆكارى بووبێت بۆ گۆڕینى بۆچوونى سه‌رۆكوه‌زیران له‌باره‌یه‌وه كه ئه‌نجامه‌كه‌ى هه‌موومان بینیمان”.
به وته‌ى ئه‌و شاره‌زا ئابوورییه، “له چه‌ند رۆژى داهاتوودا نرخى دۆلار دابه‌زین به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، به‌هۆى رێوشوێنه‌كانى پارێزگارى نوێى بانكى ناوه‌ندى”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








