“ئاماری بوونی منداڵان بە نەشتەرگەری ئاستی مەترسیداری تێپەڕاندووە”

دکتۆر پشدەر عەبدوڵا
SNN
د. پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی رایگەیاند: چەند ئامارێک لە کوردستان بەشێوەیەکی مەترسیدار بەرزبوونەوە لەوانە منداڵبوون بە نەستەرگەری ، پێدانی شیری قوتو بە منداڵان، دەرکردنی منداڵان لە نەخۆشخانەکان لەسەر بەرپرسیارێتی دایکوباکەکان و بەکارهێنانی ناپێویستی دەرمانی دژە بەکتریا.
روونیشی کردەوە، لە نەخۆشخانە حکومییەکان لیژنەیەکی پسپۆر هەیە و تەنیا لە حاڵەتی پێویستدا رێگە بە منداڵبوون بە نەشتەرگەری دەدرێت، بەڵام لە نەخۆشخانە تایبەتەکان ئەو لیژنەیە بوونی نییە و 95٪ی لەدایکبوون لەو نەخۆشخانانە لە رێگەی نەشتەرگەرییەوەیە و ئەمەش مەترسی بۆ سەر ژیانی دایکەکە و کۆرپەکە دروست دەکات.
د. پشدەر ئاشکرای کرد، کە داوایان کردووە کە رێکاری توند لەو بارەوە بگیرێتەبەر و چاودێری زیاتر بخرێتە سەر نەخۆشخانە تایبەتەکان.
خاڵێکیتر کە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لە بارەیەوە هۆشداریدا بریتیبوو لە دەرکردنی منداڵان لە نەخۆشخانەکان لەسەر بەرپرسیارێتی دایک و باوک و ئاماژەی بە نمونەیەک کرد کە منداڵێک کە تووشی زەردوویی ببوو، لەسەر بەرپرسیارێتی دایک و باوکی لە نەخۆشخانە دەرکراوە و لەئێستادا مەترسی تووشبوون بە ئیفلیجی مێشکی لەسەرە.
مەترسییەکی دیکە کە د. پشدەر عەبدوڵا باسی لێوەکرد، بەکارهێنانی لەرادەبەدەری دەرمانی دژە بەکتریایە و وتی، لە جیهاندا پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2050 بەکارهێنانی ئەو جۆرە دەرمانە ببێتە هۆکاری یەکەمی مردن، بەڵام لە ئێستادا لە کوردستان یەکەم هۆکاری مردن دەرمانی دژە بەکتریایە و وتی نەک بەرەو کارەسات دەرۆین لەناو کارەساتداین.
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2كاتژمێر لهمهوپێشبەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
2كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3 خولهك لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3 خولهك لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









