دوو کەس بە تۆمەتی قاچاخچێتیکردن بە دۆلار لە کەرکوک دەستگیرکران

SNN
وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دوو کەسی بە تۆمەتی قاچاغچێتیکردن بە دۆلار لەنێوان کەرکوک و ھەولێر دەستگیرکرد، کە بڕی 200 ملیۆن دیناریان پێبووە و ھەوڵیانداوە بیبەنە ناو کەرکوک.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد: ھەوڵەکانیان بۆ بەدواداچوونی ئەو کەسانەی یاری بە بەھای دینار دەکەن چڕکردووەتەوە، لەو چوارچێوەیەدا تیمەکانیان لە بازگەی دارمان لەنێوان کەرکوک و ھەولێر دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گرتووە کە دوو تۆمەتبار ھەوڵیانداوە داغڵی کەرکوکی بکەن، ئۆتۆمبێلەکەش بڕی 200 ملیۆن دیناری لە جۆری 25 ھەزار دیناری تێدا بووە.
راشیگەیاند: ئەو دوو کەسە دەستگیرکراون و بەپێی دانپێدانانە سەرەتاییەکانیان، یەکێکیان خاوەنی چوار دەروازەی “کی کارد”ە لە پارێزگای کەرکوک و ھاوکاری کەسێکی تری کردووە کە خاوەنی کۆمپانیایەکی ئاڵوگۆڕکردنی دراوە و دانیاناوە بەوەی کە بڕێک دیناریان لە نوسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو لە ھەولێر وەرگرتووە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









