“تا ئێستا بەشێكی زۆری ئەو كارنامەیەی حكومەتی هەرێم كە لە پەرلەمان پەسەندكراوە، جێبەجێنەكراوە”

زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنى یهكێتى لە پەرلەمانی كوردستان | فۆتۆ: پهرلهمانى كوردستان
SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژەبەوەدەكات، تاكڕەوی لە حكومڕانی لە هەرێمی كوردستان و جیاوازیكردن لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان وناشەفافی لە خەرجی و داهاتەكان وایكردووە كە حكومەتی هەرێم لە كارنامەكەی خۆی لابدات، هاوكات ئێستا بەشێكی زۆری ئەو كارنامەیەی حكومەتی هەرێم كە لە پەرلەمان پەسەندكراوە جێبەجێنەكراوە.
زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: تاكڕەوی لە حكومڕانی لە هەرێمی كوردستان و جیاوازیكردن لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان لە نێوان پارێزگاكان و ناشەفافی لە خەرجی و داهاتەكاندا یەكێكن لەو خاڵانەی، كە حكومەتی هەرێم لە كارنامەكەی خۆی لایداوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، نزیكەی 10 ساڵە حكومڕانی لە هەرێمی كوردستان بەبێ یاسای بودجە دەڕوات بەڕێوە، كە ئەمەش لاوازترین خاڵی حكومڕانییە و نابێت بەهیچ شێوەیەك ئەو ماوە درێژە حكومەت بەبێ بوونی پرۆژەیاسای بوودجە بەڕێوەببرێت و ئەو شێوازە لە حوكمڕانی لەهیچ وڵاتێك قەبوڵكراو نییە.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا بەشێكی زۆری ئەو كارنامەیەی حكومەتی هەرێم كە لە پەرلەمان پەسەندكراوە جێبەجێنەكراوە، ئەوەش لەكاتێكدایە كە سەرۆكی حكومەت لە پەرلەمانی كوردستان بەڵێنی بە هاووڵاتیان دابوو كە ئەو كارنامەیە جێبەجێبكات.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









