
بارانبارین له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی بارانبارین زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و لەناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت و پلەکانی گەرما روو لە دابەزین دەکەن.
دیلان ڕەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند: بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، چاوهڕوان دەكرێت ڕۆژى شەممە، ڕێکەوتى 28ی كانوونی دووەمی 2023 شەپۆلێکى بارینی باران ڕوو لە هەرێمی كوردستان بكات، تاکوو ڕۆژى چوارشەممە بەردەوامى هەبێت؛ سەرەتای کاریگەریى ئەم شەپۆلەش لەسەر ناوچە شاخاوییەکان بە نمە باران و بەفر بارین دەبێت.
باسی لەوەشکردووە: ڕۆژى یەکشەممە، کاریگەریی ئەم شەپۆلە بە لاوازى لەسەر ناوچەکە بەردەوام دەبێت، بەڵام لە ڕۆژى دووشەممە و سێشەممەدا، کاریگەریى ئەم شەپۆلە بەهێز دەبێت و باران لە تەواوى ناوچەکەمان دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییە سەختەكانیش بەفر دەبارێت.
لە ماوەى کاریگەریى ئەم شەپۆلەدا، پلەکانى گەرما نزم دەبنەوە و ئاستى دابارینیش مامناوەند دەبێت؛ ڕۆژى چوارشەممەش کۆتایی بەو شەپۆلی دابارینە دێت .
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









